ناوی تەواوی: بەتوڵا گونەری.
پیشەی هونەری: گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر
لە ساڵی 1955ز. لە ناوچەی #فارقین# لە شاری #ئامەد# لە باکووری کوردستان لەدایکبووه.
بەیتۆجان، لە دوای کودەتای سەربازیی 12ی ئەیلوولی ساڵی 1980ز. لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستبەسەر دەکرێت و سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، بەڵام دوای شەش ساڵ و نیو لە زیندانیکردنی، ئازاد دەکرێت. دوای ئازادبوونی لە زیندان، لە ئامەدەوە بەرەو ئەستەنبوڵ کۆچ دەکات.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/76837/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=بەیتۆجان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/76837/0005.JPG=KTML_Photo_End=
هونەرمەند بەیتۆجان، یەکەم ئەلبوومی بەناوی یان مرن یان ئامەد لە ساڵی 1990ز. بڵاوکردەوە و ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی بەرەو ئەوروپا کۆچیکرد و لە سوید نیشتەجێبوو، دوای 23 ساڵ و لە ساڵی 2014ز. سەردانی ئامەدی کردەوە و کۆنسێرتێکی لە زێدی خۆی سازکرد.
لەناو کارە هونەرییەکانیدا هەمیشە هەوڵی داوە ئازارەکانی گەلی کورد ڕەنگبداتەوە.
یەکێکیک بووە لە هاوڕێ نزیکەکانی هونەرمەند ئەحمەد کایا.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=76837&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=بەیتۆجان دەڵێت: لەسەر گۆڕەکەم بنووسن هەرکەسێ بێ وڵات بوو ئینسان نییە=KTML_Link_External_End=
یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی بەیتۆجان کە کراوە بەگۆرانی و لەلایەن هونەرمەندانی باشووری کوردستانیشەوە وتراوەتەوە بەناوی (ئاگر کەتییە دلێ من).
لە ساڵی 2020ز. سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەشداری لە چەند بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کردووە.
دوای چوار ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە، بەیتۆجان ڕۆژی #12-09-2023#ز. لە شاری ستۆکهۆڵم و دوور لە زێدی خۆی کۆچی دواییکرد.[1][2]