یەکێکە شارۆچکەکانی پارێزگای #کەرکووک# لە #باشووری کوردستان#.
نزیکەی 25 کم لە باکووری شارۆچکەی #حەویجە#یە، لە باکوورەوە شارۆچکەی #دەشتی ھەولێر# و شارۆچکەی #کۆیە#، لە باشوورەوە شارۆچکەی حەویجە، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای کەرکووک، لە ڕۆژاواوە بە شارۆچکەی #مەخموور#ە.
شارۆچکەی دووبز لە ساڵی 1953 وەک گوندێکی بچووک دامەزراوە، دواتر کراوە بە شارەدێیەکی لاوەکی، پاشان فراوانتر بووە و بووە شارۆچکە.
ڕووبەری شارۆچکەی دووبز لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوەندی شارۆچکەکەدا سەد ھەزار دۆنمە و ژمارەی دانیشتووانی (95٬166) و ژمارەی گوندەکانی زیاتر لە 65 گوند تێدەپەڕێنێت.
شارۆچکەی دووبز زۆرینەیەکی کوردن لە ناوەند و باکووری شارۆچکەی دووبز نیشتەجێیە و زۆرینەی دانیشتووانی شارۆچکەکە لە ھۆزی ساڵەحیین، عەرەبەکان زۆرینەی دانیشتووانی گوندەکانی باشوور پێکدەھێنن، تورکمانەکان کەمینەیەکن لە شارەدێی #پردێ#. شارەدێی پردێ کورد و تورکمانن. شارەدێی سەرگەڕان زۆرینەی کوردی ھەیە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب. شارەدێی ناوەندی دووبز زۆرینەی کوردی تێدایە کە کەمایەتی عەرەب و تورکمان و کریستیان.
شارۆچکەی دووبز خاوەنی وێستگەیەکی کارەبای غازە کە 120 مێگاوات بەرھەم دەھێنێت و وزە بۆ تۆڕی نیشتمانی دابین دەکات، جگە لە بوونی کێڵگە نەوتییەکان، لەوانە (بای حەسەن، باکوور، باشوور، و سەرلۆ). شارۆچکەکە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکان دادەنرێت بۆ تێپەڕبوونی ڕووباری زێی بچووک.
$ناو$
وشەی دووبز وشەیەکی لێکدراوە (دوو+بز)، دوو ژمارەیە و (بز) واتای لق، شارۆچکەی دووبز لەسەر زێی بچووک ھەڵکەوتووە و لەو جێگەیەی دووبزدا زێی بچووک دەبێتە دوولق، ناوی دووبز لەوەوە وەرگیراوە.
لە یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتدا بە دبس ناو دەبرێت.
$جوگرافیا$
شارۆچکەی دووبز ھاوسنوورە لەگەڵ؛
لە باکوورەوە شارۆچکەی دەشتی ھەولێر.
لە باشوورەوە شارۆچکەی کەرکووک و شارۆچکەی حەویجە.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارۆچکەی کەرکووک.
لە ڕۆژاواوە شارۆچکەی مەخموور.
$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارۆچکەیە (1761کم2)یە لە (17٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (0٫4٪) ئێراق پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (چوارەم)ە لە چوار شارۆچکەی پارێزگای کەرکووکدا.
$دانیشتووان$
دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە لە کورد، تورکمان، عەرەب و کلدانی پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ئێراق بۆ ساڵی 2021 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (122.046)کەسە. لە (7٪)ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک و (0٫29٪)ی دانیشتووانی ئێراق پێکدەھێنێت.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (چوارەم)ە لە چوار شارۆچکەی پارێزگای کەرکووک.
$مێژوو$
لە دوای ساڵی (2003)ەوە
دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق گوندەکان و شارەدێکانی ئەم شارۆچکەیە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەرلەنوێ ئاوادان کرانەوە و ناوی خۆجێییان لێنرانەوە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی ناوەکان کوردی بوون پێشتر گۆڕدرابوون ناوە کوردییەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە.
لە ئێستادا شارۆچکەی دووبز پێکھاتووە لە (3) شارەدێ کە ئەمانەن (شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووبز، شارەدێی پردێ و شارەدێی سەرگەڕان).
$کەشوھەوا$
کەشوھەوای گەرم و وشکە.
تێکڕای پلەی گەرمی 23 پلەی سەدییە. گەرمترین مانگ مانگی تەمموزە کە پلەی گەرمی 36 پلەی سەدییە، ساردترین مانگ مانگی یەکە کە پلەی گەرمی 7 پلەی سەدییە. تێکڕای باران بارین لە ساڵێکدا 426 ملیمەتر دەبێت. تەڕترین مانگ مانگی نۆڤەمبەرە کە 101 ملیمەتر باران باریوە، وشکترین مانگیش مانگی ئەیلول باران باریوە کە 1 ملیمەتر دەبارێت.[1][2]