کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,170
وێنە
  123,640
پەرتووک PDF
  22,057
فایلی پەیوەندیدار
  125,231
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی
بەڵگەنامەکان

تەنها بایکۆت بەس نیە، پێویستە بەر بەم گاڵتەجاڕییە بگرین!
لە سالی 1992ەوە تا ئێستا ئەحزابی میلشیایی بۆرژوا ناسیۆنالیستی‌ کورد چەندین سیناریۆیان بەناوی هەلبژاردن و دەنگدانی خەڵکی کوردستان بەرێخستووە. هەموو جارێکیش گوایە ئەوانە دەرفەتیک بوون بۆ خەڵکی کوردستان تا نوینەرانی ڕاستەقینەیان بچنە دەسەڵات و خواست و ئاوات و ئامانجەکانیان بەدیبهێنن. هەرجارەی بە کۆمەلیک بەڵێن و پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە جەماوەرێکی خۆشباوەریان بردووەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان. بەڵام دەسەڵاتداریتی ئەم حزبە بۆرژوازیانە، کە بەدەنگدان و بەبێ دەنگدانی خەڵک، بە زەبری میلیشیاکانیان خۆیان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە، نەک هەر بەلای بەڵێنەکانی خۆیان و خواستەکانی خەلکدا نەچوون، بەڵکو خەڵکیان توڕەترکردووەو هەموو جارێکیش ئەوەیان سەلماندووە کە سیناریۆی هەلبژاردن تەنها وەکو پاساویک بۆ شەرعیەتدان بە دەسەلاتی لە پێشەوە داسەپاوی خۆیان بەرپا دەکەن.
ئەوەی پێی دەڵین هەڵبژاردن تەنانەت بە پێوەرەکانی هەلبژاردنی بورژوازیش لێکچوونی لەگەل هەلبژاردندا نیە، بەڵکو مەیدانیکە بۆئەوەی ئەحزابی میلشیایی بە زەبری چەک و هەڕەشەی نانبرین و بەبارمتەگرتنی موقەدەراتی خەڵک و بڵاوکردنەوەی خۆشباوەڕی و چەواشەکردنی خەڵک، پێشبڕکێ بکەن لەسەر وەرگرتنی پەنجە مۆری خەڵک بۆ دیاریکردنی بەشی هەرکامیان لە دەسەڵات و تاڵان‌وبرۆی بێسنوری داهاتی کۆمەڵگاو ڕاگرتنی ژیانی خەلک لە کارەساتدا. بەڵام تەنانەت لەم بارەیەشەوە پابەندی ئەنجامی سیناریۆکان و دەنگی خەڵک نەبوون، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەسەر بناغەی هاوسەنگی هێزی میلیشیایی و هێزی ئابوری بەرهەمی تاڵانکردنی سامانی کۆمەڵگا، سات و سەودایان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵات و داهاتی کۆمەڵگا کردوەتەوە.
زیاتر لە 6 مانگ بەسەر سیناریۆی هەڵبژاردنی پێشوویاندا بۆ پەرلەمان تێپەردەبێت، بەڵام ئەوەی لەبەرچاوی هەموواندایە ئەوەیە کە هەر خودی لایەنە بەشدارەکانی ئەو گاڵتەجاڕیە هیچ شەرعیەتێکیان بۆ ئەو دەنگدانە نەهیشتەوە. دوای 6 مانگ لەبری جێبەجێکردنی بچوکترین ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکیان دابوو، سەرقاڵی ساتوسەودان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی دەسەڵات و داهاتی کۆمەڵگا لەنێوان خۆیاندا. هەموو بەڵێنی خۆشگوزەرانیان بەخەڵک دەدا، کەچی مووچەی کرێکاران و کارمەندان و خانەنشینان و کەم ئەندامان نادەن! بەڵێنی باشتربوونی ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاریەکانیان دەدا، بەڵام ئەوەی هەشبوو بەرەو داشکان برا. بەڵێنی ئازادیان بەخەڵک دەدا، بەڵام ملهورانەتر ڕەخنەگرانی تاڵان‌وبرۆیان تیرۆرکردو پووچیی دادگاو یاساکانی خۆشیان ئاشکراتر کرد.....کەچی وا دیسان بەردەرگایان لەو خەڵکە گرتووەو داوایان لیدەکەن ببنەوە بە ئەکتەری دۆڕاوی نمایشێکی دیکەی گالتەجارانەی ئەوان.
لە سیناریۆی هەڵبژاردنی ئەمجارەشیاند کە هاوکات بۆ پەرلەمانی عیراقیشە، دیسانەوە ئەم حزبانە خەڵکی کوردستان بەوە دەترسێنن کە ئەگەر مالکی و ناسیۆنالیزمی عەرەب دەسترۆیشتووتر بن، زۆر لەوە خراپتر بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەهێنن کە ئەحزابی ناسیۆنالیستی کورد هێناویانە. پەرلەمانی عیراق کە هەمیشەو هەر لە دوای بەناو هەڵبژاردنی پیشووەوە لەبەرامبەر دەسەڵاتی میلیشیایی قەومی–ئیسلامی نوری مالکدا مانایەکی نەماوەتەوە، تەنانەت نەیتوانیوە وەکو ڕوخسارێکی کارتۆنیش ڕۆلی خۆی بگێڕێت، زۆر لەوە کەمترە کە بتوانێ ببێتە زامنی پاراستنی خەڵکی کوردستان لە داهاتویەکی خراپتر. ئەوەی ئەحزابی بۆرژوازی کورد(بە ئیسلامی و ناسیۆنالیستیەوە) مەبەستیانە، لە ڕاستیدا هەر ئەوەیە کە مسۆگەرکردنی ژمارەیەکی هەرچی زۆرتری پەنجەمۆری خەڵکی کوردستان، دەتوانێ کارتێکی فشار بێت بە دەستیانەوە بۆ دریژەدان بەو فیدراڵیزمە قەومیەی کە لەلایەکەوە چوارچێوەیەکە بۆ مسۆگەرکردنی بەشی خۆیان لە دەسەلات و سەروەت، لەلایەکی تریشەوە کۆڵەکەیەکی دەسەڵاتی میلیشیایی داسەپاویانە بەسەر خەڵکی کوردستاندا. بەڵام بۆ خەڵکی کوردستان جگە لەمەینەت و دەردەسەری و نەهامەتی هیچ دەسکەوتێکی نیە.
ئەمە هەڵبژاردن نیە، بەڵکو سیناریۆیەکە بۆ شەرعیەتدان و بەردەوامی بە دەسەڵاتی داسەپاوی ئێستا. خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش، لەگەڵ ئەوەی پێویستە بە بەشداری نەکردن و بایکۆتکردن، ڕێگا لەوە بگرن کە دەنگیان وەکو پەنجەمۆر بۆ ئەم دەسەڵاتە سەپێنراوە لە دژی خۆیان و ماف و بەرژەوەندیەکانیان بەکاربهێنرێت، هاوکات پێویستە بە ئیرادەی هوشیارانەو شۆڕشگیرانەی خۆیان سنوریک بۆ ئەم یاریکردنە بە موقەدەراتی خۆیان دابنێن. دەرگا لەبەردەم ئەوە داخەن کە ئەم حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستی و ئیسلامیانە هەروا بەردەوام بە ناوی هەڵبژاردنەوە نمایشی فریوکارانە بەرپابکەن و جەماوەری خەڵک بکەن بە ئەکتەری گاڵتەجاری نمایشەکانیان بۆ زاخاودان و داپۆشینی ماهیەتی دەسەڵاتیک کە بزوتنەوەی 17ی شوباتی لە خوێن هەڵکێشاوە، کاری قورسی کرێکارانی بەهەرزانی ڕاگرتوەو مەیدانی کاری لێکردون بە کوشتارگا، لایەکی دانیشتوانی بێکارکردوە، یاسای کۆیلایەتی و ئەنفالکردنی ژنانی سەپاندووە، شەریعەتی تاڵیبان و مەلا دەست خوێناویەکانی ئیران و سعودیەی کردوە بە بنەمای یاساو دەستوری وولات، دەسەڵاتی کردوە بە میراتی بنەماڵە و ئامرازی تاڵانکردنی داهاتی کۆمەڵگاو قەڵای سەروەتی کەمایەتیەک سەرمایەدار لەسەر بناغەی چەوساندنەوەی زۆربەی زۆری دانیشتوان.
هەلبژاردن تەنانەت بە شیوە بورژوازیەکەشی کاتێک دەکرێت مانای هەبێت کە ئەحزابی میلیشیایی لە چەک داماڵرێن و دامودەزگای سەرکوتیان هەڵوەشیت، بۆئەوەی نەتوانن بە زەبری چەک و هەرەشە پەنجە مۆری خەڵک وەربگرن. لە بە تاڵان بردنی داهاتی کۆمەلگا دەسکۆتا بکرێن و ئەوەی بردویانە لێیان بسەنرێتەوە بۆئەوەی نەتوانن بە زەبری بەبارمتەگرتنی پارووی دەمی خەڵک دەنگییان زەوت بکەن. با لە مەیدانی واقعدا پابەندی ئەنجامی دەنگدانی خەڵک بن، نەک بڵێن "دەنگ بهێنین یان نەیهێنین دەسەڵات هەر هی خۆمانە!"، بەکردەوەش هەر وا بکەن. ئەگەر ئەم حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستی و ئیسلامیانە مل بەم پێشمەرجانە نادەن، ئیتر هەڵبژاردنێک لەئارادا نیەو جەماوەری ئازادیخوازی کوردستانیش ڕیگایەکی تریان لەبەردەمدا نابێ جگە لەوەی کە بە بزووتنەوەی 17ی شوباتیکی تر، کە خاوەن ئاسۆیەکی شۆرشگێرانەو ڕابەرییەکی لێبڕاوی سۆسیالیستی بێت و سەرجەم مەیدانەکانی کارو زانکۆکان و گەڕەکەکان بکات بە مەیدانی ئازادی، دەسەڵاتی داسەپاوی ئێستا لەسەر کۆمەڵگا وەلابنێت و دەرگا بەرووی هەلومەرجێکی وادا بکاتەوە کە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک لە کەشوهەوایەکی بەراستی ئازاد دا سیستەمی حوکمرانی و دەسەڵاتی ڕاستەقینەی خەڵک دامەزرێنێ و کۆتایی بەو گێژاوە سیاسیەی کوردستانیش بێنێ کە بەهۆی بەستنەوەی کوردستان بە عێراقەوە لەچوارچێوەی فیدراڵیزمی نەتەوەیدا گیرۆدەی بووە. دەسەڵاتێک کە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان دابین بکات‌‌.
بایکۆت و ئیفلیجکردنی ئەم گاڵتەجاریەو ئەم پرۆسە فریوکارانەیە دەتوانێ هەنگاوێکی گرنگ بێت لەرێگای بەرپاکردنی ئەو 17ی شوباتەدا. سەرجەم جەماوەری ئازادیخواز لەسەریانە بەشداریەکی بەرپرسانەو چالاکانەی تیا بکەن، دەنا دواتر کاتێک، وەکو هەمیشە پەنجەی خۆیان دەگەزن و ئاخی پەشیمانی هەڵدەکێشن، کە تازە بە ڕۆڵی خۆیان بەشداریان کردوە لە گرفتارکردنی خۆیان و کۆمەڵگادا. نابێ لەوە زیاتر ڕیگا بەم یاریکردنە ناشیرینە بە هەست و ویست و دەنگی خۆتان بدە!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
09-04-2014
ئەم بابەتە 6,892 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-04-2014 (11 ساڵ)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-04-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,892 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!