کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,803
وێنە
  123,936
پەرتووک PDF
  22,082
فایلی پەیوەندیدار
  125,651
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
زانیاری و ئامار لەبارەی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژاڤاوە
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
زانیاری و ئامار لەبارەی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژاڤاوە
ئامار و ڕاپرسی

زانیاری و ئامار لەبارەی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژاڤاوە
ئامار و ڕاپرسی

بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمیدیاکان، هێزەکانی ئاسایش لەڕۆژاڤای کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان سازکردو ئامارێکیان خستەڕوو سەبارەت بەڕووداوەکانی تایبەت بەئاسایشی ڕۆژاڤا لەساڵی 2013داو ئەو پڕۆسە خۆکوژییانەی کەهێزەکانی ئاسایشیان کردبووە ئامانج و شەهیدان و بریندارانی ئەو پڕۆسانەو ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەگرتووخانەکانی ئاسایشی ڕۆژاڤای کوردستاندا.
سەرەتای کۆنگرەکە، جوان ئیبراهیم فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژاڤای کوردستان ئاماژەیکرد بەو وێرانکارییەی کەسورییەکان دووچاری بوونەتەوە لەساڵی 2013دا لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی بەعس و هەندێک لەلایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و تەکفیرییەکانەوە کەقێزەونترین تاوانیان ئەنجامداوە وەکو سەربڕین و تاوانە ناشیرینەکانی دیکە بەتایبەت لەڕۆژاڤای کوردستان لەژێر ئاڵای ئۆپۆزسیۆندا، ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ هەڵوێست و جموجۆڵی هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی دانانی سنوورێک بۆ ئەو تاوانە قێزەونانە.
رزگارکردنی شارو گوندەکان
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایش ڕوونیکردەوە کە ساڵی نوێ گۆڕانکاریی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و زۆرێک لەشارو شارۆچکەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لەسەرەتای ساڵی نوێدا ڕزگاردەکرێن لەدەست ڕژێم و کەتیبە تەکفیرییەکان.
هیچ زیندانییەکی سیاسی نییە
جوان ئیبراهیم جەختیکردەوە کەهیچ زیندانییەکی سیاسی لەگرتووخانەکانی هێزەکانی ئاسایشدا نییەو ئەوانەش کەدەستگیرکراون لەسەر بنەمای تاوانی جیاجیا گیراون لەوانە: بەقاچاخبردنی ئاسەوارو بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکانەوە، ئاماژەشیدا کەدەرگای زیندانەکانیان کراوەن بۆ هەر میدیایەک بۆ دڵنیابوون لەوبارەوە.
ئاماری ساڵی 2013
لەکۆنگرەکەدا هێزەکانی ئاسایش ئامارێکی تایبەت بەساڵی 2013یان خستەڕوو و کۆپییەکیشی درایە دەست ڕۆژنامەنووسانی ئامادەبوو، ئامارەکە بەمجۆرە بوو:
18 کردەوەی خۆکوژی لەدژی هێزەکانی ئاسایش، 38 بۆمبی چێنراو، پووچەڵکردنەوەی 55 بۆمبی چێنراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، 49 شەهیدو 57 بریندار لەهێزەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی 1533 تیرۆریست، 3582 کەس بەتاوانی جیاجیا دەستگیرکراون، 26425 کیلۆگرام مادەی هۆشبەرو ڕێژەیەکی زۆر لەحەشیشە دەستیان بەسەردا گیراوە.
لێبووردن لەسەرەتای ساڵی نوێدا
لەکۆتاییدا فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژاڤای کوردستان ڕایگەیاند کەئێستا ئامادەکاری لەئارادایە بۆ دەرکردنی لێبووردن بۆ ئەو کەسانەی کەکێشەکانیان لەدادگا میللییەکاندا یەکلاییکراونەتەوە، ئاشکراشیکرد کەئەو هێزانە بەنیازن زیندانەکانیان لەڕۆژاڤای کوردستان بکەن بەسەنتەری چاکسازی و سازکردنەوەی زیندانیان.
رزگارکردنی شارۆچکەیەک
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لەدەوروبەری شارۆچکەی تەل براک لەڕۆژئاوای #قامیشلۆ# ڕایگەیاند: یەکەکانی پاراستنی گەل لەئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی ناوچەکە، ئەو گروپانەیان تێکشکاندو شارۆچکەکەیان ڕزگار کرد.
جێی ئاماژەیە، شارۆچکەی تەل براک دەکەوێتە سەر ڕێگای قامیشلۆو #حەسەکە#و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 10 هەزار کەسن لەکوردو عەرەب.
رۆژاڤا؛ ئاماری 2013ی توندوتیژیی دژ بەژنان
هەروەها لەقامیشلۆی ڕۆژاڤای کوردستان، ڕێکخراوی سارە-ی تایبەت بەنەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمیدیاکانو نوێنەرانی ڕێکخراوە سیاسیو کۆمەڵایەتییەکانی ژنان، کۆڕبەندێکی ڕاگەیاندنی ڕێکخست.
لەکۆڕبەندەکەدا، هەندێک بابەت خرانەڕوو لەوانە: مێژووی درێژخایەنی پیادەکردنی توندوتیژی لەدژی ژنان لەکۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەکانداو زەوتکردنی مافەکانیانو ئەشکەنجەی جۆراوجۆر کەژنان دووچاری بوونەتەوە، پاش ئەوە ئامارێک ئاشکرا کرا سەبارەت بەو ئەشکەنجەو توندوتیژییەی کەژنانی ڕۆژاڤای کوردستان دووچاری بوونەتەوە.
بەدرێژایی چەند دەیەیەک مافی زەوتکراوە
لەوکۆڕەبەندەدا، سەعدیە عەبدوڵڵا ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی ڕێکخراوی سارە وتارێکی پێشکەشکردو مێژووی توندوتیژی لەدژی ژنان خستەڕوو، ئاماژەشیدا بەڕۆڵی گرنگیی ژنان لەمێژووی گەلانو پەروەردەکردنی نەوەکانداو پاشان نمایشی ئەو ستەمەی کرد کەژنان لەسایەی پیاوسالاریدا دووچاری بوونەتەوە وەکو توندوتیژیو زەوتکردنی ماف و کوشتنو فرۆشتنیان.
1179 حاڵەتی توندوتیژی لەساڵی 2013دا
سەبارەت بەتوندوتیژی لەدژی ژنان لەڕۆژاڤای کوردستان، نورا خەلیل ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی سارە ڕایگەیاند: جگە لەناوچەی کۆبانی، لەساڵی 2013دا 1179 حاڵەتی توندوتیژی لەدژی ژنان تۆمارکراون، 151 حاڵەتی جیابوونەوە، 36 حاڵەتی کوشتن، 21 حاڵەتی دەڵاڵی کردن بەسەر ژنانەوە، 14 حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی، 23 حاڵەتی ڕفاندن، 11 حاڵەتی گێچەڵی سێکسی، 20 حاڵەتی ئالوودەبوون بەمادە هۆشبەرەکانەوە، 88 حاڵەتی هەڵخەڵەتاندن، 13 حاڵەتی بازرگانیکردن بەژنانەوە هەبووە.
پشتگیریکردن لەژنانی ستەملێکراو
لەکۆتایی کۆڕبەندەکەشدا، مونا عەبدولسەلام ئەندامی سەرکردایەتیی ڕێکخراوی سارە وتی: کاری لیژنەکان بریتییە لەبەدواداچوونی توندوتیژی لەدژی ژنان، چاکسازی لەهەر حاڵەتێکدا شایستەی چاکسازی بێت، لابردنی ستەم و توندوتیژی لەدژی ژنان، یارمەتیدانیانو هۆشیارکردنەوەیان لەپێناوی سەروەریو یەکسانیاندا لەهەموو بوارێکدا لەگەڵ پیاواندا.
رێکخراوی سارە
رێکخراوی سارە، ڕۆژی 01-07-2013، دامەزراوەو بارەگاکەی لەقامیشلۆیەو ڕێکخراوێکی گشتگیریو سەربەخۆیەو ژنانی هەموو پێکهاتەیەکی ڕەگەزیو نەتەوەیی کوردستان وەک ئەندام وەردەگرێت و کاردەکات بۆ نەهێشتنی توندوتیژیو کوشتن لەدژی ژنانو سازکردنیان لەڕووی کۆمەڵایەتیو دەروونیو ئابوورییەوە، جگە لەوەش یارمەتی ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکات بەقوربانیانی بەشوودانی زۆرەملێیو هەڕەشەی کوشتن بەبیانووی شەرەف، هەوڵیشدەدات پڕۆژەی بچووکیان بۆ ئامادەبکات بۆئەوەی داهاتێکی گونجاویان هەبێت و نەبن بەئەرک بەسەر کەسانی دیکەوە.
هەڵوێستیکی ناڕەزایی لەپێناوی ڕۆبۆسکی-دا
لەلایەکی دیکەوە، بۆ یادی کارەساتی ڕۆبۆسکی، ڕۆژی 28-12-2013 ژمارەیەک لەڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی کورد لەقامیشلۆ لەگۆڕەپانی شەهید (ئوصمان سەبری) گردبوونەوە بۆ ئیدانەکرنی ئەو تاوانە، هاوکات وێنەی قوربانیان و دروشمی جۆراوجۆریان بەرزکردبۆوە.
لەبەشێک لەدروشمەکاندا نووسرابوو (دایکان لەڕۆژاڤای کوردستان دەگرین بۆ 34 گەنجی ڕۆبۆسکی)
رۆژنامەنووس خۆشمان قادۆ وتی: دەمانەوێت بەم هەڵویستەمان دەنگمان بگەیەنین بەجیهان و بڵێین کات گۆڕاوەو دەتوانین دەنگمان بگەیەنین بەهەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی گەنجانی کورد پەسەندناکەین و پێویستە جیهان لێپێچینەوە بکات لەگەڵ تاوانباراندا بەرامبەر بەو تاوانە گەورەیە کە لەدژی گەلی کورد کراوەو تاوانباران ڕادەستی دادگا نێودەوڵەتییەکان بکرێن و بێدەنگ نابین بەرامبەر بەو تاوانانەی لەدژی نەتەوەکەمان دەکرێن.
رۆشنبیر دارا محەمەد وتی: ئێمەی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسی ڕۆژاڤای کوردستان کۆبووینەوە بۆ ئیدانەکردنی ئەو تاوانەو بەجیهان بڵێین ئەوانەی تاوانی تەلعران و تەل حاسڵیان ئەنجامدا هەر ئەوانەبوون ئەم قەسابخانەشیان پیادەکرد، وتیشی: پێویستە جیهان گوێبیستی گریانی دایکان بێت و لێپێچینەوە بکرێت لەگەڵ ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە.
رۆژنامەنووس زانا عومەر وتی: دوو ساڵ لەمەوبەرو لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا فڕۆکەکانی تورکیا تاوانێکی قێزەونیان ئەنجامدا بەرامبەر بەژمارەیەک لەخوێندکارانی کورد کەسەرقاڵی بازرگانی بوون لەسەر سنووری باکوورو باشووری کوردستان، بەڵام تائێستا تاوانبارانی ئەو قەسابخانەیە ڕادەستی دادگا نەکراون و هیچ گۆڕانکارییەکیش بەسەر ئەو کێشەیەدا نەهاتووە، بۆیە داوا لەجیهان دەکەین بەرپرسانی ئەو تاوانە ڕادەستی دادگا بکرێن و بەسزای خۆیان بگەن، هەروەها داوادەکەین لەهەموو برا کوردەکانمان لەهەر وڵاتێکدا هەن فشار بخەنە سەر دەوڵەتان بۆئەوەی ئەم کێشەیە بگاتە دەزگا نێودەوڵەتییەکان.[1]
#30-12-2013#
ئەم بابەتە 9,684 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 30-12-2013
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2013 (12 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : توندوتیژی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-01-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,684 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!