ژیاننامە
ناوی تەواوی (شاخەوان عەلی حەمەد سۆفی کەریم مامۆکی) خەڵکی گوندی (#تاڵەبانی گەورە#)یە و لە عەشیرەتی #خۆشناو#ە، لە ڕێکەوتی #01-07-1971# لە شارەدێی (تەق تەق) سەربە شارۆچکەی #کۆیە# لەدایکبووە، لەخانەوادەیەکی ئاسایی پەروەردە بووە، خاوەنی پێنج برایە (کاوە و کارۆ و بارزان و ئارام و نەهرۆ) و چوار خوشکە بەناوەکانی (سەفین و پەخشان و هێرۆ و بێری)، باوکی چونکە ماوەیەکی زۆر لە پێشمەرگایەتی بەسەر دەبات، دایکی (حاجی نایلە ئەبوبەکر) بە ڕەنجی تەونکاریەوە لە درووستکردنی بەڕە و مافوور، ئەو خێزانە گەورە دەژێنێت و پەروەردە و پێیان دەگەیەنێت.
ناوبراو ساڵی 1996 پڕۆسەی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بەناوەکانی (ئەحمەد و ئادەم و شایەن و شادە)
.خوێندن
خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شارۆچکەی (#تەق تەق#) تەواو کردووە، ساڵی1988خانەی مامۆستایانی لە هەولێر تەواو کردووە.
لە ڕێکەوتی #03-11-1993# بۆ یەکەمجار وەک بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی گوندی (#کانی لەلە#)دامەزراوە، بەرپرسی کۆگای سەرەتایی دەشتی هەولێر بووە و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2004 بووەتە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کارگێڕی لە پەروەردەی هەولێر، ساڵی 2014 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سانت کلیمنتسی بەریتانی لە بەشی (پەروەردەی گشتی) و ساڵی2019 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی بنیات لە بەشی (زانستە کۆمەڵایەتییەکان) تەواوکردووە.
ئێستا2025 لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەر سەرپەرشتیاری پەروەردەییە.
کاری ڕۆژنامەنووسی
1-یەکەم بابەتی ڕۆژنامەنووسی لە ساڵی 1992 لە ڕۆژنامەی پەریستان بڵاو کردووەتەوە و دواتر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی خەبات و کوردستانی نوێ و ڕێگای کوردستان و بەهرە و نەوە و نواڵەی نوێ و تاک و خازر و پاڵە و ئازادی و دەنگی ئەنفال و ژیار و هەنگ و ئاسۆی پەروەردەیی و هونەرستان و دیون و....هتد بابەتی شیعر و چیرۆک و هەمەجۆری بڵاوکردووەتەوە.
2-ساڵی 1992 تا 1993پەیامنێری ڕۆژنامەی پێشکەوتن بووە لە کۆیە.
3-ساڵی1993بووەتە پەیامنێری ڕۆژنامەی برایەتی لە تەق تەق و تا ساڵی1996 لە هەمان ڕۆژنامە بەردەوام بووە.
4-ساڵی 2003 تا 2005 بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری زەنگ کە مانگانە دەردەچوو.
5-ساڵی2005 تا 2012 سەرنووسەری ڕۆژنامەی بەهرە بووە کە سەنتەری ڕۆشنبیری کەسنەزان دەریدەکرد.
کاری ڕێکخراوەیی
1-ساڵی 2005 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆی لەوانە کاک بەختیار ڕەشید محەمەد و فایەق محەمەد و محەمەد حەسەن و جێگر ڕەشید سەنتەری ڕۆشنبیری کەسنەزانیان دامەزراندووە و وەکوو جێگری سەنتەر ئیش و کارەکانی دەکات.
2-ساڵی 2013 ڕێکخراوی مامۆکی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی دامەزراندووە و سەرۆکی ڕێکخراوی ناوبراوە و ئەندامی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی زەندە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی.
3-ئەندامی کارای سەندیکاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە .
بواری نووسین
یەکەم پەرتووکی خۆی ساڵی 1990 لە تەمەنی 18ساڵی بەناوی (هاروون و بالوور لە چیرۆکی کوردیدا) لە بەغدا چاپکردووە کە بەهۆی نەبوونی بێ پارەیی، دایکی گوارەی خۆی بۆ فرۆشتووە تا پەرتووکەکەی پێ چاپ بکات.
چەندین پەرتووکی لە بوارە جۆراوجۆرەکان (شیعر -چیرۆک -فۆلکلۆر-منداڵان-ئایینی-هزری) بە چاپ گەیاندوە، هەندێک لەو پەرتووکانە:
1-خۆشەویستی فریشتەیەکی زانکۆ (کورتە ڕۆمان)تیراژ 1000دانە-2005-چاپخانەی منارە-هەولێر، لەسەر ئەرکی ئاشتی ڕۆژنامەنووس چاپکراوە
2-خۆشەویستی کچێک لە زانکۆ (ڕۆمان)تیراژ 1000دانە-2005-چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی، لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری نواڵەی نوێ.
3-زانکۆی مەرگ (شیعر -چیرۆک -پەخشان)-تیراژ 1000دانە-2007-چاپخانەی چوار چرا-سلێمانی، لە بڵاوکراوەکانی بڵاوگەی کامەران.
4-بەسەرهاتی سێ پیاوی پیر و خۆسووتانی کچێک (سەرگوزشتە)، تیراژ 1000دانە، 2008-چاپخانەی منارە، هەولێر. لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری ڕۆشنبیری کەسنەزان
5-دوعای دایکێکی بێنەوا (نۆڤلێت)، تیراژ 1000دانە، 2008، چاپخانەی منارە-هەولێر.
6-لە مەرگی کەژاڵ دەگەڕێم (ڕۆمان)-تیراژ 1000دانە، 2009، لە بڵاوکراوەکانی خانەی ئاشتی-هەولێر.
7-چۆن دایک و باوکمان خۆشمانی دەوێت (چیرۆکی منداڵان)-تیراژ1000دانە-چاپخانەی چوارچرا-سلێمانی لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری نواڵەی نوێ.
8-ئەفسانەکانی بەر ئاگردان مەشرەبخۆشی نەنکم (فۆلکلۆر)-تیراژ 1000دانە-2012-چاپخانەی بەڕێوەبەرایەتی چاپخانەی ڕۆشنبیری-هەولێر.
9-بەرەو قوتابخانە (چیرۆکی منداڵان) تیراژ1000دانە، 2012 چاپخانەی شەهاب-هەولێر.
10-گوڵزاری ئاژەڵان (چیرۆکی منداڵان)-تیراژ 1000دانە-2012-چاپخانەی موکریان-هەولێر.
11-چاوشارکێی فیلەکان (چیرۆکی منداڵان)تیراژ 1000دانە-2012-چاپخانەی بەڕێوەبەرایەتی چاپخانەی ڕۆشنبیری.
12-بەسەرهاتی مشکێکی زیرەک (منداڵان)-تیراژ 1000دانە-2013-چاپخانەی هێڤی -هەولێر.
13-کەڵەشێر و ڕێوی-10چیرۆکی هەڵبژاردە بۆ منداڵان-تیراژ 5000دانە، سلێمانی-لە بڵاوکراوەکانی پەرتووکخانەی بەختیاری.
14-بەها جوانەکان (چیرۆکی منداڵان) تیراژ1000دانە-چاپخانەی شەهاب -هەولێر
15-لە زمانی ئەوەوە بۆمان دەگێڕنەوە (ئایینی)تیراژ1000دانە-2015-چاپخانەی هێڤی-هەولێر.
16-گۆڕان چییە بۆ لێی بترسین؟ (هزر)تیراژ1000دانە-چاپخانەی هێڤی-هەولێر.
17-ببە هاوڕێی قورئان (ئایینی) تیراژ1000دانە -2018-چاپخانەی ڕۆشنبیری-هەولێر.
18-جوانترین دوعا بۆ دین و دونیا-تیراژ1000دانە-2021-چاپخانەی هێڤی-هەولێر.
19-چۆن لە منداڵەکەت تێدەگەی و ڕەفتاری لەگەڵ دەکەیت نووسینی (پ.د. السید ابراهیم) وەرگێڕان.
جگە لە پێداچوونەوە و پێشەکی بۆ دەیان پەرتووک و نامیلکە. [1]