ناو: نیاز
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #18-04-1981#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
نیاز عەبدوڵڵا، نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی هەرێمی کوردستانە و بەردەوام بۆ ناوەندە میدیاییەکانی هەرێمی کوردستان دەنووسێت، لە کارەکانیدا ڕوماڵی هەواڵەکانی تایبەت بە سیاسەت و ناسەقامگیریی مەدەنی و گەندەڵی حکومی و مافەکانی مرۆڤ و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەرچووی پڕۆگرامی ئەمریکی سەرکردەی سەردانکەرانی نێودەوڵەتییە کە بە ئای ڤی ئێڵ پی (IVLP) ناسراوە.
لە ساڵی 2022 لەلایەن ڕێکخراوی ئەمریکی (کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان [CPJ)ەوە خەڵاتی ساڵانەی ئازادیی ڕادەربڕینی پێدەبەخشرێت. [1]