ئەو هاووڵاتییانەی شارۆچکەی تل کۆچەر کەلایەن گرووپە چەکدارەکانی بەرەی نووسرە، دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام لە شارەکەیان بەردەرنرابوون، دوای ڕزگارکردنی تل کۆچەر لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل جارێکی تر هاووڵاتییان دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان و لەوچوارچێوەیەشدا ڕاگەیەنرا کە تا ئێستا 60%ی هاووڵاتییان تا ئێستا گەڕاونەتەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسیفورات نیوزشارۆچکەی تل کۆچەر کەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە داگیرکرابوو، لە ڕۆژی 26-10-2013 لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل #یەپەگە# لە دەستی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی نووسرە، دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام ڕزگارکرا.
دوای پاکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارە لەمین و تەقەمەنییەکانی ئەو گرووپە چەکدارە. کۆمیتەی خزمەتگوزاری دامەزران و کێشەی کارەبا و نان چارەسەرکران. هەروەها هاووڵاتییانیش لە20ی تشرینی دووەمەوە دەستیان بەگەڕانەوە بۆ شارۆچکەکە کردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکە بەدەستکەوتوون، هەتا ئێستا زیاتر لە 60%ی هاووڵاتییان گەراونەتەوە سەرمال و حاڵی خۆیان. [1]
#02-12-2013#