کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,414
وێنە
  123,549
پەرتووک PDF
  22,052
فایلی پەیوەندیدار
  125,072
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,995
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,392
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,664
عربي - Arabic 
43,684
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,487
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,503
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,816
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
911
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,935
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,039
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,098
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,623
MP4 
3,821
IMG 
232,957
∑   تێکڕا 
272,670
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
با بەتەواوی تواناوە بەرامبەر بەهەوڵی کۆنەپەرستان بۆ سەپاندنی سەوابتی ئیسلامی و زاڵکردنی فەزای کۆنەپەرستی بەسەر کۆمەڵگادا، ڕاوەستین!
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
با بەتەواوی تواناوە بەرامبەر بەهەوڵی کۆنەپەرستان بۆ سەپاندنی سەوابتی ئیسلامی و زاڵکردنی فەزای کۆنەپە
بەڵگەنامەکان

با بەتەواوی تواناوە بەرامبەر بەهەوڵی کۆنەپەرستان بۆ سەپاندنی سەوابتی ئیسلامی و زاڵکردنی فەزای کۆنەپە
بەڵگەنامەکان

سیناریۆی گاڵتەجاڕانەی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، جارێکی تر پەردەی لەسەر ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە هەڵدایەوە، کە حزبەکانی بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن، هەموویان ئەندامانی یەک خێزانی بەرەی بۆرژوا ناسیونال-ئیسلامین و بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتی چەوسێنەرانەو نایەکسانی مشتێک ملیاردێری کوردستان، لە بەرەیەکی دژ بە خەڵکی کوردستاندان. ئێستا دەبێ بۆ هیچ کەسێک ئەو گومانە نەمابێتەوە، کە کێشمەکێش و ململانێی نێوان دەسەڵات و حزبەکانی ئۆپۆزسێۆن، تەنیا لەسەر بردنی بەشی زیاترە لە پارووی دەمی خەڵک و هیچ پەیوەندیەکی بەقازانج و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستانەوە نیەو نوێنەرایەتی خواستە ڕەواکانی ئەوان ناکەن و بە ناڕەوا سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی بزووتنەوەی 17شوباتی خەڵکی کورستان بوون، تا بەش و جێگەیەکی زیاترو باشتریان لە دامودەزگای دەسەڵاتی سەرتاپا نایەکسان و کۆنەپەرستی ئێستای کوردستاندا پێ ببڕێت.
هێشتا هیچ یەکێک لە سیناریۆ پێشبینی کراوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم لە جێگایەک نەگیرساوە، بەرەی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە زمانی سەرۆکەکەیەوە، بەڵێنی ئەوە بەدەسەڵاتی یەکێتی و پارتی و تەنانەت جمهوری ئیسلامی ئێرانیش، کە پێگەیەکی بەهێزی تەنانەت لە دیاریکردنی چارەنووسی حزبەکانی زۆنی سەوزدا هەیە، دەدەن و خاتر جەمیان دەکەن لەوەی کە ئەگەر بەشداریەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەریان لە پەیکەرەی حکومەتی ئایندەی هەرێمدا پێ بکرێت، ئەوا هاوشانی دەسەڵات هەوڵ دەدەن، ئەوەی کە دەسەڵات تا ئێستا بۆ داخستنی دەروازە زۆر تەنگەکانی ئازادی لە کوردستان پێی نەکراوە، ئەوان دەیکەن!. نەوشیروان مستەفاو حزبەکەی، دەسەڵات دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، کەدەسەڵاتی هاوبەشی سبەینێیان، دەتوانێ شانسی لەدایکبوونی سەرلەنوێی یاسای "پاراستنی پیرۆزە ئاینیەکان"، کە لە خولی سێهەمی پەرلەماندا، بەهیمەتی ئازادیخوازان لە باربرا، مسۆگەر بکرێت!. تەنانەت نەوشیروان مستەفاو بزوتنەوەی گۆران بەپشتیوانی هاوپەیمانە ئیسلامیەکانی، دەسەڵات لەوە دڵنیا دەکەنەوە، کە ئەگەر شەریکی ڕاستەقینە بن لە دەسەڵاتی کابینەی نوێدا، تەواوی یاساکانی لەمەڕ ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی بیروڕاو دەربڕین، ماف و ئازادیەکانی ژنان و لاوان، بەکونە دەرزی ژەنگاوی پاراستنی سەوابتە دینیەکان و ئادابی گشتیدا دەبەن!.
نۆبەرەی ئەم هەلومەرجە کۆنەپەرستانە تازەیەی دوای سیناریۆی هەڵبژاردن، سوتاندنی پەیکەری خۆشەیستی و شێواندنی گڵکۆی (شێرکۆ بێکەس)ی شاعیرە لەشاری سلێمانی!. پاشان بەخەبەرهاتنی خێرای بەناو "داواکاری گشتی"یە، بۆ بە دادگایی گەیاندنی ئەو دوو لاوەی کە بۆ ناڕازەیەتی دەربڕین لە دژی سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، ڕێگای ماچیان هەڵبژارد!. ئەم ڕووداوانە سادەو لەخۆوە نین، دەنا بۆچی دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار ساڵ بەسەر دانانی ئەو پەیکەرەدا لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی دەست بۆ سوتاندنی دەبرێت؟!، و دواتر گڵکۆی (شێرکۆبێکەس) دەشێوێنرێت؟!. ئەم ڕووداوە تەقاندنەوەو سوتاندنی ئارایشتگاکانی ژنان و هۆڵەکانی سەرگەرمی لاوان و ڕشتنی تێزاب بەقاچی ژنانی مەدەنی پۆشمان لەساڵەکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بیر دەخاتەوە.
ئەمە ئاکامی پاشەکشەی بزووتنەوەی 17شوباتی 2011ی خەڵکی دڵپڕ لە هیوای کوردستان و خۆشباوەڕی تا ئێستایانە بەبەرەی کۆنەپەرستی ئۆپۆزسیۆن.
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
کرێکاران، ژنانی ستەمدیدە، لاوانی دڵپڕلەهیوا!
هەموو دەزانین، داهات و سەروەت و سامانی کۆمەڵگەی کوردستان، هەتا دێت گەورەتر و فراوانتر دەبێت و لەبەرامبەردا قڵشتی چینایەتی و هەژاری و بێکاری و گرانی هەتا دێت ئاستێکی مەترسیدارتر بە خۆیەوە دەگرێت. بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئەم هەلومەرجە بەسەر ژیانی جەماوەری ملیۆنی خەڵکی کوردستانەوە، دەسەڵاتێکی یەکدەستتر، کۆنەپەرستانەتر، دژی ئازادی تر، بۆ دەستەی فەرمانڕەوای کوردستان پێوستە، تا کۆمەڵگە لەبێدەنگیدا ڕابگرن. ئەرکی ئۆپۆزسێۆنیش تەنیا ئەوەیەکە لە توانای خۆی و خۆشباوەڕی خەڵک بەسیاسەتەکانی، کەڵک وەرگرێت و بەشێک لە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەم ئەزموونە، کە نانی مانەوەی لەسەر دەخوات لە ئەستۆ بگرێت. تەجروبە سەدان جار ئەو ڕاستیەی سەلماندووە، کە ڕادەی بەهرەمەندبوونی خەڵک لە سەرەتاییترین مافەکانیان بەستراوە بە ڕادەی ڕێکخراوبوون و بەرچاوڕۆشنیی جەماوەری ناڕازی خەڵک بە قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان، نەک بە وەعدو بەڵێنی ئەم حزب و ئەو حزب. بۆیە دەبێ ئەوە بۆ جەماوەری ناڕازی کوردستان ڕۆشن بێت کە سوتاندنی پەیکەری خۆشەیستی و شێواندنی گڵکۆی (شێرکۆ بێکەس)ی شاعیر لە شاری سلێمانی و پشتیوانی(داواکاری گشتی) لە تاوانباران لەژێر ناوی ئادابی گشتیداو مەحکومکردنی شێوازی ناڕەزایەتی دوولاوەکەی پارکی ئازادی لەلایەن هەردوو حزبی ئیسلامی(کۆمەڵ و یەکگرتوو) و هاوکات بەڵێنی (نەوشیروان مستەفا) و پەرلەمانتارانی حزبەکەی بەپاراستنی سەوابتە دینیەکان لە پەرلەمانی داهاتوودا.. هەموو ئەمانە، تەقەڵ بە تەقەڵی چادرێکی ڕەشن، کە ئەگەر بەرەی ئازادیخوازی کۆمەڵگەی کوردستان پاشەکشەی پێ نەکەن، سبەینێ دەیکەنە بەری کۆمەڵگەی کوردستان. ئەم پەلامارەی کە بەرەی کۆنەپەرستان بە پێشنگی بزووتنەوەی گۆران بۆسەر سکولاریزم و مەدەنیەتی کۆمەڵگاو ئازادیەکان دەستی بۆبراوە، ئەڵقەی سیاسەتێکە بۆ هێنانە سەرکاری حوکمەت و پەرلەمانێکی کۆنەپەرستترو دەستورێکی ئیسلامیتر بەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کوردستاندا. کەوایە نابێ بهێڵین، ئەم سیاسەتەو ئەم هەوڵە کۆنەپەرستانەیە به ئامانجی خۆیان بگەن. نابێ بهێڵین جوانیەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بکوژن و فەزای کۆنەپەرستی داسەپێنن، بەهەر شێوەیەک بۆتان دەکرێت، لەدژی پەلاماری کۆنەپەرستان و سەپاندنی سەوابتی ئاینی بەسەر دەستور و یاسا و مەدەنیەتی کۆمەڵگادا دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبڕن.
نەبەردی بەرگری و ڕوبەڕوبوونەوەی چینایەتی کرێکاران و لاوان و بێبەشانی ملیۆنی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ بەدستهێنانی خواستە ڕەواکانیان، لێرەبەدوا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوەو ئارایشێکی تازە بەخۆی دەدات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازادو مۆدیرن و یەکسان و شایستەی ئینسانی لە پەنای دەستداندایە.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان
26-10-2013
ئەم بابەتە 11,086 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-10-2013 (12 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-10-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,086 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!