ئاماری شەڕەکانی خۆرئاوای کوردستان لە سێ رۆژی رابردوی جەژندا
📊 ئامار و راپرسی
فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە عەفرین- حەلەب ئاماری شەڕوپێکدانەکانی سێ رۆژی رابردوی جەژنی قوربانی راگەیاندووە.
بە پێی هەواڵێکی هەواڵێکی ئاژانسی"فورات نیوز" فەرماندەکەی یەپەگە لە حەلەب- عەفەرین ئاشکرایکردووە"لەشەڕ و پێکدادانەکەدا 24 چەکدار کوژران، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لەگەڵ چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا"
هەروەها فەرماندەی یەپەگە لەهەرێمی عەفرین حەلەب رایگەیاند ووە، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەستی یەک لایەنەی فەرماندەی گشتی یەپەگە بە بۆنەی جەژنی قوربان، هێرشی گروپە چەکدارەکان لەدەوروبەری جزیرە و عەفرین بەردەوام بوو.
لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانی سێ رۆژەدا گەلێک چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوەو لیستی چەکەکان وەها راگەیەندراوە : "ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش، تۆپی هاوەنی 120، 101، 81، 57، بە سەدان گوللەی هاوەن دەستی بەسەردا گیراوە. (10) کلاشینکۆف، (40) جارجۆر، بە هەزاران فیشەک، RPG7ی یەک و لەگەڵ (7) گوللەیدا. زنجیرێکی BKC و فیشەکێکی زۆری BKC. چەکی برونۆ. دوو بێ سیم و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا و پیکابێک".
رۆژی عارفەی ئەمساڵ، یەپەگە راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاگربەستی راگەیاند، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە "سەرەڕای ئەوەی هێرشی گروپە چەتەکان بەردەوام دەبێت. هێزەکانی یەپەگە لەسەر داخوازی دۆستەکانی خۆی لەناو رێکخستنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان، هەروەها بۆ رێزگرتن لە بەها پیرۆزەکانی جیهانی ئیسلامی، جارێکی تر لەرۆژانی جەژنی قوربان ئاگربەست رادەگەیەنین".
- 18-10-2013