گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #نەوجول# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ)دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە، یەک لە گەورەترین گوندەکانی سنووری گەرمیانە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی #ڕزگاری-سموود# و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #کانی ماسی# و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #حاجی خەلیل# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سەی موراد#. [1]