والی مەعروف محەمەد، لە ڕێکەوتی #01-07-1971# لە گوندی توڵەبی ناوچەی شەمێرانی سەربە شارۆچکەی دەربەندیخانە لەدایکبووە، لە ساڵی 1984وە یاری دەکات.
بۆ تیپەکانی (شەبابی زەمەقی و سەربەستی و زانکۆ) لە شارەزوور یاریی کردووە، دواتر ساڵی 1992 تیپی شەبابی دامەزراندووە، چەند ساڵێک وەک ڕاهێنەر و دڵی بەرگریش یاریی دەکرد، بەڵام ساڵی 1994 تووشی نەخۆشییەک بووە، کە بەیەکجاری وەک یاریزان، وازی لە یارییکردن هێنا و دواتر تەنیا ڕاهێنەرایەتیی تیپی شەبابی لە شارۆچکەی شارەزوور دەکرد.
=KTML_Bold=لەزاری خۆیەوە:=KTML_End=
هاندەری یانەی بایرن میوشن -ی ئەڵمانیام و لە دڵەوە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیشم خۆش دەوێ.
ئەوەشی خستەڕو: دوای نەخۆشییەکەم، جگە لەوەی ڕاهێنەریی دەکەم، سەرپەرشتیاری #یانەی وەرزشی بەختیاری#شم، لەگەڵ وەرزشەکەشدا، فەرمانبەری بانکی شارەزووریشم لە شارۆچکەی شارەزوور، ئێستاش تەنیا بەم دوو کارەوە خەریکم.
سەبارەت بە وەرزشیش بە گشتی وتی: ئێستا وەرزش ئەو تام و چێژەی جارانی نەماوە، مەبەستیشم وەرزشی تیپە میللییەکانە، چونکە کەس هاوکارییان ناکات، بۆیە پێویستە کاربەدەستانی حزبی و حکومی پاڵپشتی تیپە میللییەکان و وەرزشی شارۆچکە و شارەدێکان بەگشتی بکەن، چونکە پێشکەوتنی وەرزش، پێشکەوتنی وڵاتە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا بە ستادیۆمی وت: جگە لە وەرزش حەزم لە بواری ئەدەبە و بەتایبەت حەزم لە چیرۆک و ڕۆمانە کوردییەکانە و لەسەروی ئەمانەشەوە ئاوێزانی شیعر و هۆنراوە کوردییەکانم و خۆشم کۆمەڵێک شیعرم هەیە و کۆمەڵێک شیعری جوانم لە تەمەنی لاویدا نووسیوە، زۆر سوپاسی ڕۆژنامەکەتان دەکەم بۆ ئەم بەسەر کردنەوەیە.لە ساڵی 2013 کاندیدی لیستی سۆسیالیست بۆ پەڕڵەمانی کوردستان بووە.[1]