گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #سەرقەڵا# لە شارۆچکەی #کفری# پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
لە ساڵی 1988، (347) هاووڵاتی گوندەکە بەر شاڵاوی ئەنفالی (3) ی گەرمیان کەوتوو، لەلایەن سوپای ئێراق ئەنفالکراون.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #وەلی هەیەر#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #چوارشاخی سەروو# لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #سماقە#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #چوارڕوو#. [1]