جەبار جەمال غەریب
2013
ڕۆمانێکە لە چەند ڕەهەندێکەوە سەیر دەکرێت ئەمانەیە.
یەکەم / باسی کەسێک دەکات لە منداڵییەوە دەردەکرێت، چۆن ژیان دەگوزەرێنێت، لە بێکەسی خۆیدا، قەد ناوێ بگاتە هیچ شارێک، لێرە دا ژیانی ئەو بێکەسیە باس دەکات، چۆن لەناو لۆریەکان ژیاوە، چۆن لەو شار بۆ ئەو شار یان لەم شەقامە بۆ ئەو شەقامە چووە، یان چۆن خۆ گەرمکردنەوەی خاوەن لۆریەکان لەگەڵی، باسی ئەو ڕێبوارانە دەکات، لەناو لۆریەکان سوار دەبن و باسی ژیانی و ژنانی سفوری بەغدا دەکەن، باسی ژیانی ناو لۆری لەو لۆریەوە بۆ ئەو لۆرییە دەکات، تا لە سەناعەی بەغدا بەجێیان دەهێڵن.
دووەم / بوونی تەرمایی لەو بێکەسیە دا خەیاڵت
چۆنی بوونە تەرمایی و چۆنی لەناو سەناعەی بەغدا ژیاوە، چۆنی گواستنەوەی بۆ ناو زێڕابەکانی بەغدا و چۆنییەتی درووستکردنی سوپای تارمایی، چۆنییەتی ژیان لەو ناو زێڕاب دا، ئەوەش مانایی ئەوەییە، دەیوێت نووسەر ژیانی بێکەسان بەو حاڵە بچێنێ.
سێیەم / خۆشترین شوێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەغدا بوو پێش هاتنی ئەمریکا، دوای ئەوەی ئەمریکا بەغدای داگیر کرد، وێران کردن و کوشتی خەڵک و لەشفڕۆشی زیاتر بڵاو بوونەوە، زیاتر بێ لانەکان و تونی بۆ ئازادی و خۆش گوزارنی جاران بوون.
چوارەم، ژیانی ئەو سەرکردانەی کە پاڵەوان و یان ئازا و مەردبوون یان خوێن مژن، دوای مردن چیان لێدێ ؟
پێنچەم / بەتەواوی شارەزابوونی ناو تارمایەکان، ئەوانەی ڕۆژێک خۆیان بەتەرمایی دەیانەوێت بژین، ڕۆچوونە ناو پیسی زێرابەکان خۆشبەختی ئەوانەن، لەناو پیساکان دەژین بۆ ؟ چونکە هیچ یاسایەک و دەستوورێک نییە، ژیانیان زیاتر ڕۆچوونە ناو پیسایەکان خۆشبەختی زیاتریان هەیە، بۆ دەبێت ئێمە لەناو مرۆڤەکان یەکتر بکوژین و یەکتر لەناوببەین ؟
شەشەم / یان دەتوانین، ژیانی ئەم مەملەکەتی عێراق بە زێرابی پاشەڕۆیی مرۆڤ دابنێین، نووسەر ئەو ئامانجەی هەبووبێت.
نووسینی / هەرێم کەمال
لە پێشەکی پەرتووکەکە دا نووسراوە (دوای خوێندنەوەی ئەوپەرتووکە من لە ژیانی هیچ کەسێک بەرپرس نیم) [1]