ناو: بەکر
ناوی باوک: عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ساڵی کۆچی دوایی: 1981
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕێگا نێوان بەغدا و #ھەولێر#
=KTML_Bold=سەرەتای ژیان و خوێندنی=KTML_End=
بەکر کوڕی حاجی عومەر کوڕی یەحیایە، 1926 لە کۆیە لەدایک بووە. تا قۆناغی ناوەندیی لەوێ خوێندووە. 1945 قوتابخانەی ئەندازەی لە بەغدا تەواوکردووە. ھەم لە کۆمپانیای بەغدای جەدیدە دامەزراوە و ھەم خۆیشی نووسینگەی کاری ئەندازەییی داناوە.
=KTML_Bold=بڕوانامەی بەکالۆریۆس=KTML_End=
ساڵی 1951 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازەی لە زانکۆی فوئاد لە قاھیرە وەرگرتووە.
ساڵی 1959 ماوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئێراق دانراوە و وازی لێ ھێناوە. ئەمجا نووسینگەی پڕۆژەی ئەندازەیی (مکتب المشاریع الھندسیە)ی لە بەغدا کردووەتەوە.
=KTML_Bold=پڕۆژەی خوێندەواریی کوردی=KTML_End=
لە 1951 بەدواوە پڕۆژەی (خوێندەواریی کوردی)ی ھەبووە و شەش پەرتووکی کوردی و عەرەبیی خۆی لەو پڕۆژەیەدا لەچاپ داوە، نووسینی دانراو یا وەرگێڕراوی لە (گەلاوێژ، نزار، دەنگی گێتیی تازە، ھنا بغداد، ھەتاو، پێشکەوتن، التآخی، ڕۆژی کوردستان- شمس کردستان)دا بڵاوبووەتەوە.
=KTML_Bold=گۆڤاری پەیام=KTML_End=
گۆڤاری پەیام کە (کاروباری ئاڵوگۆڕی خوێندەواریی ئەمریکا) ساڵانی 1949-1958 (393) ژمارەی لە بەغدا لێ دەرکردووە، ئەم سەرپەرشتیی کردووە و بەڕێوەبەری نووسینی بووە.
=KTML_Bold=کۆچی دوایی=KTML_End=
ڕێکەوتی #10-11-1981# بە ڕووداوی ھاتوچۆ لەنێوان بەغدا و ھەولێردا کۆچی دواییی کردووە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی=KTML_End=
ئەشکەوتەکەی گۆندۆک، چاپخانەی المعارف- بەغدا، 1951
ھەرەوەزی، چاپخانەی المعارف- بەغدا، 1953
دادی کۆمەڵایەتی، چاپخانەی المعارف- بەغدا، 1954
أزمة المساکن و طرق معالجتها، مطبعة المعارف- بغداد، 1956
ئامۆژگاری دڵداری (شانۆنامەی وەرگێڕراو)، چاپخانەی الجامعة-بەغدا، 1968[1][2]
[1]