ناو: ڕێبوار
ناوی باوک: حەمەئەمین
نازناو: سیوەیلی
بڕوانامە: دکتۆرا - #زانکۆی سەڵاحەدین#
پلەی زانستی: پڕۆفیسۆر
$ڕێبوار سیوەیلی لە چەند دێڕێکدا:$
-ڕێبوار سیوەیلی ناوی تەواوی (ڕێبوار حەمەئەمین حەسەن)ە.
-لە ساڵی 1969 لە گوندی #بارێی بچووک# لە دەڤەری سیوەیلی شارباژێر لەدایکبووە.
-خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە و چووەتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و لە ساڵی 1985 لەگەڵ خانەوادەکەی دەربەدەدربووە.
لە ساڵی 1988 لە وڵاتی دانیمارک بووەتە پەنابەر، دواجار بووەتە هاووڵاتی ئەو وڵاتە.
-هەر لەدانیمارک دەستی بەخوێندنی دواناوەندی کردووەتەوە و لە زانکۆ وەرگیراوە.
-خوێندنی بەکالۆریۆسی لە ساڵی 1996 تەواو کردووە.
-ماستەری لە ساڵی 2000 لە بواری فەلسەفەدا لە زانکۆی (Roskilde) وەرگرتووە.
-لە ساڵی 2000 گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە زانکۆی سەڵاحەددین وەک مامۆستا دامەزراوە.
- ساڵی 2003 هاوسەرگیری لەگەڵ #ئاهەنگ کاوانی# کردووە.
-لە ساڵی 2007 بەشی فەلسەفەی لە زانکۆی سەڵاحەددین کردووەتەوە.
-لە بواری ڕەخنە و هزر و فەلسەفەدا تاکوو ئێستاکە خاوەنی (28) بیست و هەشت بەرهەمی چاپ کراوە.
-لە بواری بەرهەمی ئەدەبیدا تاکوو ئێستاکە خاوەنی (6) شەش بەرهەمی چاپ کراوە.
-لە بواری گفتوگۆ و هەڤپەیڤیندا تاکوو ئێستاکە خاوەنی (2) دوو بەرهەمی چاپ کراوە.
-لە بواری وەرگێڕاندا تاکوو ئێستاکە خاوەنی (6) شەش بەرهەمی چاپ کراوە.
-کۆی بەرهەمە چاپ کراوەکانی گەیشتۆتە زیاتر لە (50) بەرهەمی چاپکراو.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #18-11-2025# لە بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین# تاوتوێی تێزى دکتۆراى قوتابی (ڕێبوار حەمەئەمین حەسەن) بە ناونیشانى (ئەگەرەکانى مرۆڤبوون لە فەلسەفەى کیرکەگارد) ئەنجام درا.
لێژنەی تاوتوێکردن و گفتوگۆکردن پێکهاتبوون لە:
پ.د.یوسف حمە صالح مصطفى/ سەرۆک لێژنە
پ.د.حسن حسين صديق/ ئەندام
پ.د.کاوه عزيز برايم/ ئەندام
پ.ى.د.مسعود محمد على/ ئەندام
پ.ى.د.بوشرا قادر کاکه محمد (#بوشرا کەسنەزانی#)/ ئەندام
پ.ى.د.حميد عزيز سعيد (#حەمید عەزیز#)/ ئەندام و سەرپەرشتیار [1]