شێرکۆ عەبدولکەریم بابان
لە ساڵی 1953 لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ لە دایک بووە. سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە
کەرکووککەرکووک خوێندووە. ساڵی 1976لە زانکۆی تەکنۆلۆجیای بەغدا دەرچووە. لە 1980 چووە بۆ فەڕەنسا و لەوێ لە 1985 دکتۆرای لە بواری کانزا و درووستکاری کانزایی وەرگرتووە. لە کۆلێجی ئەندازیاری
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.
شارەزایەکی زۆری لە ڕێزمانی کوردی هەبووە، زیاتر لە (20) پەڕتووکی هەمەجۆری ڕێزمانی چاپکردووە.
[1]
هەندێک لە بەرهەمەکانی:
- بەرەو ڕێزمانی کوردی، بەرەو نووسین، 2000.
- شرۆڤەکاری ڕێزمانی لە زمانی نووسیندا، 2000.
- زمانی نووسینی ڕێزماندار،
هەولێرهەولێر، 2008.
- ڕستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، 1996.
- میکانزمە بنەڕەتییەکانی ڕستەسازی، 1997.
- ڕێزمانی پاشگری دووپاتی ەوە، 2001.
- ڕێزمانی کەسی سێیەمی تاک، 2004.
- لە مۆرکە تایبەتییەکانی ڕێزمانی کوردی، 2000.
- داینامیزمی جێناوی لکاو لە ڕستەسازیدا، 1997.
- نەخشەی ڕۆنانی ڕێژەی کار، 1999