پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
-#15-03-1947# لە شاری #کۆیە# لە دایک بووە.
-قوتابخانەی سەرەتاییی لە #عەنکاوە# و ناوەندی و ئامادەیی لە #هەولێر# تەواو کردووە.
-1971 باکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردیی لە زانکۆی بەغدا بە یەکەمی وەرگرتووە.
-1972 -1980 لە زانکۆکانی مۆسکۆ و لەندەن خوێندوویەتی و بڕوانامەی باکالۆریۆس و دبلۆم و ماجستێر و دکتۆرای وەرگرتووە.
-1980 بە مامۆستای زمانەوانی لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغدا دامەزرێنراوە.
-1982 -1999 سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی کولێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدای پێ سپێرراوە.
-1992 پلەی پڕۆفیسۆریی وەرگرتووە. یەکەم کەسە پلەی پڕۆفیسۆری لە زمانی کوردیدا دەسگیرکات.
-1997 بوو بە ئەندامی کۆڕی زانیاریی عیراق.
-2004 دکتۆرای دووەمی لە مێژوودا وەرگرتووە.
-2007 بوو بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کوردستان (ئەکادیمییای کوردی).
-دامەزرێنەری بەشی خوێندنی باڵای ماجستێر و دکتۆرای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی بەغدا و زانکۆکانی کوردستان.
پڕۆفیسۆری زمانەوانییە لە زانکۆی بەغدا و پڕۆفیسۆری وانەبێژە لە زانکۆکانی سەڵاحەددین و #سلێمانی# و کۆیە و #گەرمیان#.
-سەرپەرشت و سەرۆک و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی زیاتر لە 350 نامەی ماجستێر و دکتۆرا بووە لە زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
-زمانی کوردی و ئینکلیزی و عەرەبی و تورکمانی و کلدانی و ڕووسی و فارسی دەزانێ. بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت و بڵاودەکاتەوە
-زیاتر لە هەزار وتار و لێکۆڵینەوە و پەرتووکی لە بارەی زمان و ئەدەب و فەلسەفە و ساڵنامە و مێژوو و زانستدا بڵاو بووەتەوە.
-یەکەم بڵاوکراوەی شیعر بوو لە ساڵی 1965 دا. کۆمەڵە شیعرێکی بەناوی (سەیرانێکی شیعرستان) ەوە لە ساڵی (2007) لە دەزگای ئاراسدا بڵاو بووەتەوە.
پلەی زانستیی دەیان مامۆستای زانکۆی بەرزکردووەتەوە بۆ پڕۆفیسۆری و پڕۆفیسۆری یاریدەر و مامۆستا لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و ڕووسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
زیاتر لە 400 سوپاسنامە و بڕوانامە و زرێی ڕیزلێنانی پێ بەخشراوە.
زیاتر لە پەنجا لێکۆڵینەوە و باس و وتار لە بارەی کارەکانییەوە بڵاوکراونەتەوە.
2012 خانەنشین کرا.
17-01-2016 ناسناوی پڕۆفیسۆری نایابی لە زانکۆی بەغدا پێ بەخشرا. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://wariaomaramin.blogspot.com/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی پڕۆفیسۆر دکتۆر وریا عومەر ئەمین=KTML_Link_External_End=