شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #خانەقین# لە ئیدارەی #گەرمیان#ی پارێزگای #سلێمانی#، #باشووری کوردستان#.[1]
شارەدێی مەیدان یەکێکە لە ناوچە ناوچە جێناکۆکەکانی ئێراق، دوای ڕاپەڕین ئەم شارەدێیە و گوندەکانی ئازادکران، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارۆچکەی خانەقینە لە پارێزگای دیالە، بەڵام دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرئەوە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان.
$ناو$
وشەی مەیدان لە زمانی کوردیدا چەند واتایەک دەبەخشێت.
گۆڕەپان، مەیان.
شەڕگە
نێوان
مەڵبەند
حەل، ھەل
بە گۆڕاییەکی بەرین دەگوترێت کە جێگای فەرمان و ھەڵسووڕانی خەڵکێکی تێدا بێتەوە، گەلێک مەیدان ھەیە بەگوێرەی کارکردن و بابەت فرۆشتنەکەی ناو دەنرێت.
$جوگرافیا$
شارەدێی مەیدان ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #دەربەندیخان#.
لە باشوورەوە شارەدێی #قۆڕەتوو#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #بەمۆ#، شارستانی سەرپێڵی زەھاو و شارستانی سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی #پێباز# و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دەربەندیخان.
$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (577کم2)یە لە (2٫86٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (14٫9٪) شارۆچکەی خانەقین پێکدەھێنێت.
$دانیشتووان$
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (8٬385)کەسە.
جگە لە گوندی ئازادی کە تاکە گوندە لە شارەدێکەدا عەرەبنشینن، لە کاتی بە عەرەبکردنی ناوچەکەدا لە ساڵانی ھەشتاکاندا ھاتوون و دوای ڕاپەڕین نەگەڕاونەتەوە.