لە ساڵی 1970 یەکەم خەڵاتی شانۆیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و شاری #سلێمانی# بەخشرابێت بە ئەکتەری یەکەم و کۆمبارس (خەڵاتی بابان)ە، کە داهێنەرو بەخشەری ئەو خەڵاتە هونەرمەند (تەها بابان)ەو لەسەر ئەرکی خۆی بۆ ماوەی (4) ساڵ لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا بەخشیویەتی بەهونەرمەندان (#عومەر چاوشین#، #کەمال دڵشاد#، #ڕەئوف یەحیا#، #عومەر دڵپاک#، #ئەحمەد سالار#، #ڕەفیق چالاک#).ئەم خەڵاتەش تا ساڵی 1974 بەردەوام بوو.[1]
بۆ زیاتر بڕوانە (شانۆ)کە بڵاوکراوەی ساڵانەی (گۆڤاری شانۆ)یە، تایبەت بەرۆژی جیهانیی شانۆ، ژمارە (سفر)ی 27-03-2010.