ئەشکەوتی جاسەنە، دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی دوکان، لە پارێزگای #سلێمانی# لە باشووری کوردستان. ڕۆژنامەی بانگی حەق، لەم ئەشکەوەتەوە بڵاودەکرایەوە و ئەمەش وای کردووە ببێتە شوێنەوارێکی ناسراو، ڕۆژنامەی بانگی حەق، یەکەم ژمارەی لە 8ی مارتی 1923 لەئەشکەوتی جاسەنە لەلایەن شێخ مەحمودەوە دەرچووە. [1]
ئەشکەوتی جاسەنە بە دووری 50کم دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری سلێمانییەوە، دەکەوێتە ناوچەی سوورداش، لەسەر ڕێگای سلێمانی دوکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان بە بناری چیایەکی گەورەوەیە.پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1923، شێخ مەحموودی حەفید ئەشکەوتی جاسەنەی کردە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم ڕۆژنامەی تێدا بڵاو کردەوە بەناوی بانگی حەق لە 2ی ئازاری 1923.
ڕۆژنامەی بانگی حەق بەیەکەم ڕۆژنامەی سەردەمی شاخ و زمانحاڵی شۆڕشی کورد دادەنرێت لە مێژووی هاوچەرخی کوردا...کە سەرنووسەرەکەی کەسایەتی ناودار و ڕۆشنبێرو ڕۆژنامەنووس ئەحمەد خواجە بووە.
مێژووی کۆنتری ئەشکەوتە بۆ چاخە کۆنەکان دەگەڕێتەوە و پەناگەی مرۆڤەکان بووە.[2]
ڕۆژی #11-07-2025# 30 گەریللای #پەکەکە# بەشێوەیەکی سیمبۆلیک لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکیان دانا و سووتاندیان.