ڕۆژی 26-05-2012 لە سوید و لەشاری یۆتۆبۆری بە بەشداریی چەندین وڵاتی جیهان کەرنەڤاڵی هەمەرکولە کە گەورەترین کەرنەڤاڵی وڵاتانی ئەسکەندەنافیایە بەڕێوەچوو لەو کەرنەڤاڵەدا کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لەیۆتۆبۆری وەک ساڵانی پێشتر بەجوانترین نمایشی خۆیان کە هەڵپەڕکێی کوردیی بوو بەشداریی کردوو بوونە جێگەی ڕەزامەندیی ئامادەبووانی ئەو کەرنەڤاڵە.
هەر لەو کەرناڤاڵەدا ئاسا دڵشاد کە یەکێکە لە ئەندامانی گروپی هەڵپەڕکێ و ماوەی سیانزە ساڵە بەشداریی دەکات و هەروەها یەکێکە لە ڕاهێنەرانی گروپەکە لەنێوان گروپە بەشداربووکانی ئەم کەرنەڤاڵەدا بەباشترین ڕاهێنەر هەڵبژێردرا و جگە لەبەخشینی دبلۆمی هەڵپەڕکێ و سەما بڕی 5000هەزار کرۆنی سویدیشی وەک خەڵات پێبەخشرا.