کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,704
وێنە
  123,911
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,602
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەندراوی کۆنگرەی سێهەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian1
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەندراوی کۆنگرەی سێهەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ڕاگەندراوی کۆنگرەی سێهەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ڕۆژانی 21و22ی نیسان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەبەشداری نوێنەرانی سەرجەم ڕێکخستنەکانی حیزب لە کوردستانو لە دەرەوەی وڵات و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی کوردستان، نوێنەرانی ڕێکخراوی جەماوەری و مەدەنی و هەڵسوڕاوانی کرێکاری و بواری مافە مەدەنیەکان، کەسوکاری ژمارەیەک لە هاوڕێیانی گیانبەختکردوو، چەندین کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی و ڕۆشنبیری کوردستان، کۆنگرەی سێهەمی خۆی لە شاری سلێمانی بەست. هەروەها پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بواری ئەوەی ڕەخساند کە سەدان کەس لەسەراسەری دنیادا چاودێری باس و بابەتەکانی کۆنگرەی حیزب بن.
دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و خوێندنەوەی بەرنامەی کاری کۆنگرە کە لە دوو بەش پێکهاتبوو: بەشی کردنەوەی کۆنگرە و بەشی بەرنامە ئاساییەکانی کۆنگرە، بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ، سرودی جیهانیی چینی کرێکار و دەقیقەیەک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی و سۆشیالیزم، قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران کە لەم ڕۆژانەدا یادی دەکەینەوە، قوربانیانی نائەمنی شوینی کار، هەزاران قوربانی ناموسپەرستی، قوربانیانی تیرۆر و تەقینەوەکان لە عێراق، قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەهاری ساڵی ڕابردوی کوردستان کۆنگرەی سێهەمی حیزب دەستی پێکرد.
پاشان عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزب وتاری کردنەوەی کۆنگرەی خوێندەوە کە دەربارەی باردۆخی جیهان و قەیرانی ئابووری کە قەیرانی خودی سەرمایەداری بازاڕی ئازاده، دەربارەی کێشمەکێشی وڵاتانی سەرمایەداری و پاشەکشەی باڵادەستی و سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکایە، لەهەمان کاتدا بەرزبونەوەی ئاستی ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران لە فەرنسا، یۆنان، ئیسپانیا و کارکردی لەسەر وەزعی جیهان و ناوچەکە ڕوونکردنەوەی دا... هەروەها باسی لە گرنگی دەوری شۆڕشەکانی تونس و میسر و بەردەوامی هەلومەرجی شۆرشگێرانە و کارکردی لە ناوچەکەدا کرد، لەهەمان کاتدا ئاماژەی کرد بەگەیشتنی شەپۆلی ئەم شۆڕشە بۆ کوردستانو هەڵسان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی 17شوبات و دەوریان گێرا لە پێکهێنانی هەلومەرجێکی سیاسی تازە لە کوردستاندا، کە کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێشو ئازادی خوازان لەبەرامبەر دەسەڵاتدا پەیگیری لە ئاڵوگۆری ڕیشەیی دەکەن و بەردەوامی هەلومەرجی شۆرشگێرانەیە، کە لەبەرامبەریدا سیاسەتی دەسەڵات لە هەوڵی شکست پێهێنانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانە و پەراوێزخستنی دەور و دەخاڵەتی خەڵکە لە دەسەلاتی سیاسی و دیاریکردنی چارەنوسی خۆیدا، لەکۆتایدا تەئکیدی لەوەکرد کە پێویستە کۆنگرە خۆ ئامادەکردن بێت لە وەڵامی بەکێشەکانی کوردستان و ناڕەزایەتیەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی و خەباتی چینی کرێکارەوە. دوابەدوای ئەو موئەید ئەحمەد سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق پەیامی حیزبی عێراقی پێشکەش کرد و تەئکیدی لەسەر هاوخەباتی و هاوچارەنوسی هەردوو حزبی کۆمۆمنستی کرێکاری عێراق و کوردستان کرد، وە ئاماژەی بەوەکرد کەئەم کۆنگرەیە لە هەلومەرجێکی حەساس و پر ئاڵوگۆڕی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا دەگیرێت، وەجەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئاڕاستە سیاسی و عەمەلیەکانی ئەم کۆنگرەیە کاریگەری دەبێت لەسەر بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریی لەعێراقدا، وەچۆن ڕاستەوخۆ دەوری دەبێت لەسەر حزبی عێراقیش.
پاشان وتارو پەیامی حزب و لایەنە سیاسی و جەماوەری وکەسایەتیەکان خوێنرانەوە و پێشکەشکران. دوای خوێندنەوەی پەیام و وتەی لایەن و ڕێکخراوەکان، قسەوباسی ئامادەبوان و میوانەکان دەستی پێکرد. لەم بەشەدا فرسەتی ئازادانەو یەکسان بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکان و ئامادەبوانیش فەراهەم کرا، ڕاستەوخۆ و لەبەرچاوی جەماوەردا و لە گرنگترین و هەستیارترین کۆبوونەوەی ئەم حیزبەدا، بەشداربن و جیاوازیەکانیان، ناکۆکایەکانیان، بۆچونەکانیان، لێکدانەوە و هەڵویستە سیاسیەکانیان بخەنە ڕوو، کۆنگرە لەیەکەم ساتی دەستپێکردنیەوە تا دواساتەکانی تەواوبوونی بەڕووی هەموواندا کراوەبوو.
دوابەدوای بەشی یەکەم، کۆنگرە چووە سەربەشی دوەمی بەرنامەی کارەکانی. سەرەتا ڕاپۆرتی هەڵبژاردنی نوێنەران کە لەلایەن لیژنەی گشتی سەرپەرشتیاری هەڵبژرادنەوە ئامادەکرابوو، پێشکەشکرا و کۆنگرە متمانەی دا بەنوێنەران و بەوجۆرە کۆنگرە بەڕەسمی دەستی پێکرد. دواتر، بەرنامەی کار و شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنگرە پەسەندکرا و دەستەیەکی سەرۆکایەتی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە هەڵبژێردران.

باسی یەکەم بریتی بوو لە ڕاپۆرتی سیاسی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کە لەلایەن سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبەوە پێشکەش کرا. لە ڕاپۆرتەکەیدا عوسمانی حاجی مارف، هەڵسوڕانی حیزبی لەنێوان کۆنگرەی دووەم و سێهەمی حیزبدا هەڵسەنگاند. باسی لەوەکرد کە دەورو نەخشی حیزب لە ڕووداوە سیاسیەکانی کوردستاندا و سیاسەتی کۆمۆنیستیانە و جیاوازی سەبارەت بەو ڕووداوانە، حیزبی بە ئاستێک گەیاندوە کە لەناو لیستی ئەحزابی سیاسی جێگایەکی شایستە پەیدابکاتەوە و بەتەوژمێکی باشەوە بێتەوە ناو ململانێ سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردستان وەکو قوتبێکی ڕادیکاڵی کۆمۆنیستی و کرێکاریی. بەڵام هاوکات پێی لەسەر خاڵی لاوازی حیزب داگرت کە هێشتا حیزب نەیتوانیوە وەکو حیزبێکی سیاسی کۆمەڵایەتی خاوەن پایەی کرێکاریی و جەماوەری، کە وەکو بەدیلی دەسەڵاتی سیاسی لەچاوی خەلکەوە تەماشای بکرێ، حیزبێک کە خەڵک بۆ بەدیهێنانی ئاڵوگۆڕی سیاسی جێمەبەستی خۆی متمانەی بداتێ و پشتی پێ ببەستێ، دەربکەوێ و کاراکتەری هێزێکی سیاسی لەو جۆرە لەخۆی نیشان بدات. هەر لە ڕاپۆرتەکەیدا سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ئەولەویاتی سیاسی دەورەی داهاتوی دەستنیشان کرد و تەئکیدی لەوە کرد کە فەزای شۆڕشگێڕانە لە کوردستاندا درێژەی هەیە و ڕابەری داهاتوی حیزب و سەرجەم حیزب دەبێ بتوانن خۆیان بۆ وەڵامدانەوە بە پێداویستیە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی ئەم دەورەیە ئامادەبکەن.
دوای ئەو، بەڵگەنامەی 17 شوبات تا 19 نیسان چیمان فێردەکات، پێشکەشکرا کە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی حیزب سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار، خالە لاواز و بەهێزەکانی، دەرس و تەجروبەکان و جێگیرکردنی بەمەبەستی دابینکردنی نەخشی ڕابەریی حیزب لەهەر بزوتنەوەیەکی گشتی و شۆڕشگێڕانەدا لەداهاتودا. پاشان بەڵگەنامەی بزوتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی سیاسەتی حیزب پێشکەشکرا. بەڵگەنامەکە قورسایی خستبوە سەر سیاسەتی حیزب لەپەیوەند بە ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان و دانانی قورسایی مەشغەڵەی سیاسی حیزب لەسەر بەهێزکردنی بزوتنەوەی کرێکاریی و ئەولەویاتەکانی حیزب لەو مەیدانەدا.
بەڵگەنامەیەکی تری کۆنگرە سەبارەت بە مەسەلەی ژنان و دەوری حیزب بوو لەو مەیدانەدا. قسەکەرانی ئەم باسە تەئکدیان لەسەر ئەوە کرد کە حیزب هەوڵبدا لە دەورەی داهاتوو دەور و نەخشی شایستە و پێشڕەوانەی خۆی لەناو بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژناندا بگێڕێ و ئەو بۆشاییەی کە لەو بوارەدا هەیە پڕی بکاتەوە. دوابەدوای ئەویش کۆنگرە چووە سەرباسی بەرنامەی حیزب و ئەو دەستکاری و ئاڵۆگۆڕانەی لەلایەن لیژنەی ئامادەکارەوە پێشکەشی کۆنگرەکرابوون.
شایانی وتنە کە لەدوای قسەی پێشکەشکاری هەر بەندێکی باسەکانی کۆنگرە، فرسەتی پێویست دەدرا بە نوێنەران سەرنج و تێبینیەکانیان بخەنەروو. هەروەها لە تێکڕای باسەکانی کۆنگرەدا لە چوار نۆرەی نیو سەعاتیدا فرسەت درایە میوانەکان کە سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر بابەت و باسەکان پێشکەش بکەن.
ڕاپۆرتی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، بەڵگەنامەی 17 شوبات بۆ 19ی نیسان چیمان فێردەکات، بەڵگەنامەی بزوتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی سیاسەتی حیزب، درانە دەست پلینۆم بۆ ئامادەکردنی دەقی کۆتایی و بڵاوکردنەوەی بەناوی کۆنگرەوە. هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی ژنان بڕیاردرا کە لەسەر بنەمای باسەکانی ناوکۆنگرە، پلینۆمی کۆمیتە ناوەندی بڕیارنامەیەکی گونجاو ئامادەبکات و بەناوی کۆنگرەوە بڵاوی بکاتەوە. بەڵگەنامەی ئاڵوگۆڕی بەرنامە درا بە کۆمیتەی ناوەندی تا لە دوەمین پلینۆمی دوای کۆنگرەدا دەقی کۆتایی ئامادەبکات و بڵاوی بکاتەوە. هەروەها بەڵگەنامەی بەدیلی سەربەخۆیی کوردستان و بەڵگەنامەی مافە جیهانداگرەکان دران بە کۆمیتەی ناوەندی بۆ بڕیاردان لەسەریان. بڕیارێکیش سەبارەت بە پشتیوانی لە بزووتنەوەی کرێکاریی میسر پەسەندکرا.
دوا بەندی کۆنگرە کەهەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی بوو هاورێیان، ئاسۆ کمال، ئالا فەرەج، بەهار مونزیر، دەشتی جەمال، موحسین کەریم، گۆنا سەعید، جەمال موحسین، شەماڵ عەلی، ڕێبوار ئەحمەد، خەسرەو سایە، نوری بەشیر، بەختیار نادر، نەوزاد بابان، مەهدی ڕەسوڵ، ئازاد مەجید، عیرفان کەریم، شوکاک عبدالستار، موئەیەد ئەحمەد، عوسمانی حاجی مارف ئازاد ئەحمەد، حسین ساڵح وەکو ئەندامانی ئەسڵیی کۆمیتەی ناوەندیو هاورێیان تاهیر حەسەن، سالاری ئاسنگەر و عبدللە مەحمود وەکو ئەندامانی ئیحتیاتی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.
شایانی ئاماژەپێکردنە کە چەندین دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئامادەی کۆنگرەبوونو ڕوادوەکانی کۆنگرەیان ڕووماڵ دەکرد.
بەدوای کۆنگرە کۆبونەوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لە 25/4 بەڕێوەچوو، کە بە جیا لەوەی لەو کۆبونەوەیەدا هەڵسەنگاندنی لایەنی پێشرەویی و کەموکوریەکانی کۆنگرە کرا و پەیگیری لە بریارەکانی کۆنگرە کران و لیژنەکان پێکهات بۆ دارشتنەوەیان لەهەمان کاتدا عوسماانی حاجی مارف هەڵبژیردرا بەسکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و حسێن سالح، نەوزاد بابان، بەهار مونزیر، خەسرەو سایە، جەمال موحسین، شکاک عبدولستار هەڵبژێردران بەئەندامانی مەکتەبی سیاسی.[1]

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
25-04-2012
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 10,112 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-04-2012 (13 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-04-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 05-04-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,112 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!