شاپەسەن، ئەم گیایە لە تیرەی “شاپەسەنەکان”Verbenacées ە، ئەم تیرەیەش زۆرتر لە تیرەی “زەیتوونییەکان” Oleacées ئەچێ، گوڵێکی ڕەنگاوڕەنگی پێوەیە بە شێوەی بنچک تا 105سم باڵا دەکات و لەقەکانی ڕەنگیان بۆرە، گەڵاکانی سەوزێکی مەیلەو زەرد و باریک و درێژن و لە گەڵا شویت دەچن، گوڵی چووکەی جوانی بە زۆر ڕەنگی وەک سوور، چێرەیی و بەنەوش و چەرمووی هەیە، بۆنی زۆر خۆشە و بۆ دەرمان دەشێ، لەبەر گوڵە جوانەکانی وەک گوڵێکی جوان لە باخچەکاندا دەیچێنن. جۆرێکی دیکەی هەیە کە زۆرتر بۆ دەرمان بەکار دێ و گوڵەکانی چەرموون و ئەمەش ناوە لاتینییەکەی Verbena officinalis. فەڕەنسای Verveine پێ ئێژن کە ناوی عەترێکیشە بۆنی لیمۆ دەدا.[1]
گوڵی شاپەسەن، لالەعباسی
چەشمەخروس و زوڵفی هەیاسی
پیرەمیرد