ئاقاقیا
Latin: -Acacia
جۆرە دارێکە لە ڕەگەزی Mimosaceae کە نزیکەی 800 زۆری هەیە. دیارە لە بنەڕەتدا دارێکی ئافریقایی و ئوسترالیایی یە، جۆرە ئافریقایەکەی تاجێکی پان و چەتری هەیە، بەڵام جۆرە ئوسترالیایەکەی شێوەێکی قووچ (مخروطی)ی هەیە و بەژنیشی بەرزترە. نیشانەیەکی تایبەتیی کە لەم دارەدا هەیە گەڵە زەردەکانییەتی کە شێوەی گوڵەنگیان هەیە و هێشووین و گەڵای هێندێکیان باریک و درێژن و گەڵای هێندێکیتریان لە گەڵای دار عەناو دەچن. ئەم دارە زۆرتر بۆ جوانی دەیڕوێنن و دارەکەشی لە لای دارتاشان دەکرێت بە کەرەستەی جوان. جۆرێکیی گەڵاپانی ئەم دارە Acacia cyanophyllaیە. جۆرێکیتری کە لە ناوچەی مەدیتەرانەدا زۆرە، بە شێوەی بازرگانی لەژێر ناوی Mimosaدا دەنێردرێ بۆ ئەوروپا.[1]