ئەم ناوە لە فەڕەنسایی وەرگیراوە و ڕووەکێکی چەند ساڵانە لە تیرەی Asteraceae و گەڵاکانی درێ و پەل پەلە و لە سەرەوە گوڵێکی شینی جوان دەر دەکا، پێش ئەوەی کە گوڵ بکات خونچەکانی لێ دەکەنەوە و دیکوڵێنن بۆ چێشت، لاسک و گەڵاکانی تامیان تاڵە، لە وڵاتانی ئەوروپاییدا بە کاڵێش دەیخۆن، بۆ دەوا بەکاری دێنن و کالسیۆم و منگزیۆم و فسفۆری تێدایە و هەروەها ڤیتامینی Bتێدایە. بە فەڕەنسایی Artichoke پێ دەڵێن. [1]