ئاوێشەن
Latin: -Thymus vulgaris L.
English: -Oregano Wild marjoram, Thyme, Garden thyme
ئاوێشن؛ ئاویشەن؛ ئاویشن؛ ئاوێش؛ ڕووەکێکی کێویە لە نەعنا دەچێت و لە تیرەی نەعناکان، لاسکی کورت و گەڵای ورد و باریکە و زۆر جوانە و بەرزیی لە 30 تاکوو 40 سم دەبێت، لە بەر بۆ نەخۆشەکەی لە ماست و دۆی دەکەن. کە بەهار گوڵ دەکات، گوڵێکی زۆر زەریف و چەرموو یان شینێکی زۆر کاڵ یان بەنەوشی مەیلەو سووری ورد ورد دەکات، وشک کراوی ئەم ڕووەکە بۆنخۆشە وەک بەهارات لە چێشت دەکرێ. ئەم ڕووەکەش بۆ دەرمان بەکار دێ و پێوانەکەشی 20 گرەم لە 1 لیتر ئاو دەکەن بۆ ئەوانەی زکام دەگرن، هەروەها بۆ ئاسم و ڕێکوپێک کردن و باشتر هاتوچۆ کردنی خوێن و جگەر و ئەندامەکانی شەرمگا (تناسلی) زۆر بەکەڵکە. دوو جۆر ئاوێشەن زۆر بەناوبانگن، ئاویشن کێویلە و ئاویشن شیرازی. لە وڵاتانی ئەوروپایدا کێویلەکەی نییە و تەنیا بە چاندن دەبێتێ.[1]