ئادارۆک: (هەنبانە بۆرینە)
کوردی: گوڵێکە لە سەر بەهاردا دەپشکوێ
فارسی: گلی که اوایل بهار میروید [1]
ئادارۆک
Latin: - Anemone biflora
Latin: - Anemone ranunculoides L.
Latin: - Anemone nemorosa L.
English: - Yellow Anemone, Wood Anemone, Liverleaf, Pasqueflower, Mountain Avens
گوڵە مزگانی، گوڵە مزیانی، گوڵێکە لە هەوەڵی بەهاردا دەپشکوێ و بە چەندین رەنگی جوان جوان هەیە.
ئەم گوڵە جوان و چوکەیە، لە بنەماڵەی Ranunculaceae یە کە ئەوانیش بە نۆرەی خۆیان دەبن بە 58 بنەماڵەیتر و هەموویان پێکەوە زیاتر لە 1750 جۆرن کە وەک لە ناوە ئینگلیزیەکەیدا دەردەکەوێ، ناوەکان بە پێی شێوازی رەنگەکانیان لێک جیا دەبنەوە.
بە فارسی پێی دەڵین شقایق
بە سوێدی sippa یە. [2]