مادەکان یەکەم دەسڵاتداری کورد بوون کە لە ئێران دا حکوومەتیان پێک هێناوە. پایتەختی مادەکان شاری #هەگمەتانە# یان #هەمەدان#ی ئەمڕۆ بووە. قەومی ئاریایی بە دوو دەستەی مەزن دابەشکران، مادەکان و پارسەکان. مادەکان کوردەکانن و پارسەکانیش فارسەکان. ئەم حکوومەتی مادە کە حکوومەتێکی ڕەسمی ئێران بووە نزیکەی 3000 ساڵ پێش پێک هاتووە. بە پێی مێژوو و ساڵنامەی کوردی دامەزرانی حکوومەتی ماد دەگەڕێتەوە بۆ 2711 ساڵ پێش کە یەکەم پاشای کورد واتە دیاکۆ ئەم حکوومەتەی دامەزراندووە لە شاری هەمەدان. [1]