ناو: بەڵێن
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: هەڵەبجە
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #30-03-2025#
شوێنی کۆچی دوایی: واشنتۆن-ئەمریکا
برای سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#ە.
ساڵی 1961 لە شاری #هەڵەبجە#ی کوردستانی ئێراق لەدایک بووم، ئەو کاتە باوکم لەو شارەدا فەرمانبەر بوو.
هەر بەهۆی کارکردنی باوکمەوە پۆلی یەکەمی سەرەتاییم لە شاری #شەقڵاوە# ی پارێزگای #هەولێر# تەواوکردووە، پۆلی دووش لە هەڵەبجە و دواتر لە خوێندنگەکانی بێکەس و گۆران لە شاری #سلێمانی# قۆناغی سەرەتاییم تەواوکرد.
قۆناغی ئامادەییم لە هەردوو ئامادیی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی و دواناوەندی ڕانیە لە شاری ڕانیەی بناری کێوەڕەش خوێندووه.
دوا قۆنا غی خوێندنیشم لە بەغدا، لە پەیمانگەی بەڕێوەبردنی ڕەسافە تەواوکرد.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، سەر و سەودام لەگەڵ نووسیندا پەیداکرد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەڵبەست بەشێکی دانەبڕاوە لێم.
خوێندنەوەی هەڵبەستەکانی #مەحوی# لای من تام و چێژێکی سۆفیانەم دەداتێ، کە ڕێک و ڕەوان دەمکاتە دەروێشێکی حاڵگرتوی ناو ئەم خانەقا پاکیزەییەی هەڵبەست.
لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەتەکانەوە دەستم کردووە بە کاری ڕۆژنامە گەری و لە ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا کارم کردووە.
لە ساڵی 1996 دا هەوارم گواستەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لێرەش لە مانگی 12ی ساڵی 1999 و کارمەندم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا.[1]
لە ڕێکەوتی 30-03-2025 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.