ناو: ئەحمەد
نازناو: مامۆستا ئەحمەد
ناوی باوک: ڕەسوڵ ئەحمەد عوسمان
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ژاژڵە#ی سەربە شارۆچکەی #ماوەت#
ساڵی لەدایکبوون: 1977
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1977 لە گوندی ژاژڵە لە سنووری ماوەت لە ناوچەی شارباژێری پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.
دەرچووی #زانکۆی سلێمانی# -بەشی ئینگلیزییە و هەموو قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری #سلێمانی# تەواو کردووە و دانیشتووی شاری سلێمانییە.
پیشە: مامۆستا -مامۆستای ڕاهێنەر -ڕاهێنەری پەروەردەیی هەروەها نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و هاوکات وەرگێڕی یاساییشە.
لە ساڵی (2007)ەوە بابەتی ئەدەبیی و فیکریی بڵاودەکاتەوە. لە بەشێکی زۆر لە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتدا بابەتی بڵاوکردووەتەوە، وەکوو ماڵپەڕەکانی (چراکان، دەنگەکان، سبەی، قەڵەم، ئاگاپرێس، شارپرێس، ئاوێنە، سپی میدیا، هاووڵاتی، هاوپشتی، کەی ئێن ئێن سی، دابڕان و نیشتمان دیالۆگ)
هەروها لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار بابەتی بڵاوکردووەتەوە. وەکوو ڕۆژنامەی (هاووڵاتی، #ئاوێنە# و ژیان لەگەڵ گۆڤارەکانی گۆڤاری ژیاری پەروەردەیی، گۆڤاری ڕازاوەی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی)
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕازاوەی ڕۆشبیریی و پەروەردەیی بووە و لە لایەن ئامادەیی ڕازاوەی کچانەوە لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، گۆڤاری پەروەردە کە لە لایەن بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێرەوە بڵاودەکرێتەوە، گۆڤاری پرسی کورد.
لە تەلەڤزیۆنی پەروردەیی ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەیەکی هەفتانەی ڕووناکبیریی و فیکریی بووە.
کاری ڕۆژنامەنووسیی کردووە لە ڕۆژنامەی ئاوێنە، دەزگەی میدیایی هاووڵاتی و گۆڤاری ڕازاوە.
هەروەها لە چەندین چالاکی و کاری خێرخوازیی و ڕێکخراوی قازانجنەویستدا بەشداربووە و بۆ نموونە یەکێک لە دامەزرێنەرانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتیی بووە کە بۆ ماوەیەک چەندین چالاکی جۆراوجۆری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و خێرخوازیی ئەنجامداوە بەبێ هیچ پەیوەندیی و لایەنداریی و پاڵپشتییەکی سیاسیی و دارایی لە لایەن هیچ لایەن و ناوەندێکەوە.
هەروەها بەشداربووە لە چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیی و ڕادیۆیی.
هەروەها لە چالاکیی و نارەزایەتییە گشتیی و فراوانەکانی کۆمەڵگەی کوردستاندا یەکێک بووە لە هەڵسووڕاوەکان و هەردەم بەشداربوویەکی ئەکتیڤ بووە. [1] [2]