کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,198
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فازیل شەوڕۆ - فازیل حەمەد عەبدوڵلا جەیدی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فازیل شەوڕۆ
فازیل شەوڕۆ
ناوی تەواوی (فازیل حەمەد عەبدوڵڵا جەیدی) ە، لە ناوەندی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری بە فازیل شەوڕۆ ناسراوە، لە #12-02-1951# لە داوێنی چیای باواجی سەرکەش، لە گەڕەکی (قەڵا) ی شارە جوان و ڕەنگینەکەی #کۆیە# لە خێزانێکی ڕەنجبەر و کاسبکار لە دایکبووە، باوکی بەوەستا حەمەد ناسراوە، ماوەی (80) ساڵ کاری کلیلکسازی و چەخماخسازی لە شاری کۆیە کردووە، پیاوێکی کۆمەڵایەتی و ڕووخۆش و قسەخۆش بووە.
نووسەر فازیل شەوڕۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری کۆیە تەواوکردووە، ساڵی 1970 لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، پاش مانگێک دەوامکردن لەسەر ئامۆژگاری و پێشنیاری دکتۆر مارف خەزنەدار، خوێندنی خۆی گواستۆتەوە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە هەمان کۆلێژ و زانکۆ، لە ئاداری ساڵی 1974 پاش ڕێکنەکەوتنی سەرکردایەتی کوردی لەگەڵ ڕژێمی ئەوسای ئێراق بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بەندەکانی ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970، وەکوو بەشی زۆری قوتابییانی زانکۆی #بەغدا# ڕووی لە شاخ کردووە و بووەتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولی ساڵی 1961، وەکوو مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش دەستبەکار بووە، پاش نسکۆی شۆڕش هاتۆتەوە و بەردەوام بووە لە خوێندن و هەمان ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی وەرگرتووە، بۆ ماوەی دوو ساڵی بووەتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە شاری (الرمادي) ، لە ساڵی 1977 هاتۆتەوە #هەولێر# بۆ ماوەیەکی کوورت وەکوو مامۆستا لە دواناوەندی (النضال) وانەی وتووتەوە، دواتر گواستراوەتەوە دواناوەندی کۆیە کوڕان تاوەکوو ساڵی 1984 درێژەی بە خزمەتکردنداوە، پاشان لە ژیر گۆشاری دامودەزگاکانی حیزبی بەعس هاتۆتەوە ناو شاری هەولێر، لە بەشی ئینگلیزی پەیمانگای ئامادەکردنی مامۆستایان و بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین# وەکوو (وانەبێژ) بەردەوام بووە لە خزمەتکردن.
نووسەر فازیل شەوڕۆ لە ساڵی 1994 چووەتە وڵاتی لیبیا، بۆ ماوەی (10) لەوێ مامۆستای بووە، لە کۆتایی ساڵی 2002 ڕووی لە وڵاتی (ئیرلەندا-ئایرلەندا) کردووە و لە شاری (دبلن) نیشتەجێبووە، ئێستاش لەنێوان ئایرلەندا و شاری کۆیە لە کوردستان دەژیت.
شاعیر و نووسەر و لێکۆڵەر فازیل شەوڕۆ، هەر لە منداڵییەوە حەز و ئارەزووی لە شیعر و ئەدەب و زمانی کوردی بووە، ئەو قوتابی پۆلی دووی ناوەندی بووە، شاعیر شەفیق بەیادی نازناوی (شەوڕۆ) ی داوەتێ، ئەو لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابروو، ئەو کاتەی قوتابی بووە زانکۆی بەغدا، لە کۆڕوکۆبوونەوە ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییەکانی بەغدا ئامادە بووە و ئاشنایەتی لەگەڵ شاعیران (شێرکۆ بێکەس، لەتیف هەڵمەت، فەرهاد شاکەلی، ئەنوەر قادر جاف، نەوزاد ڕەفعەت، ڕەفیق سابیر. کەمال میراودەلی و چەندانی دیکە) پەیدا کردووە، دەستی بە خوێندنەوەی شیعری شاعیرانی کلاسیکی و نوێخوازی کوردی و عەرەبی و بەرهەم و شاکارە وەرگێڕراوەکانی جیهانیشی خوێندۆتەوە، هەر هەمان کات دەستی بە نووسینی شیعر کردووە، یەکەم نۆبەرەی بەرهەمەکانی کە پارچە شیعرێک بووە بە ناوی (زامەکان) لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردووەتەوە، ئەو کاتەی نووسەر #مەحمود زامدار# بەرنامەیەکی لە ڕادیۆی کوردی بەغدا هەبووە، بەشی زۆری شیعرەکانی فازیل شەوڕۆی لە بەرنامەکەیدا خوێندۆتەوە، ئیدی کەوتوتە ناو دنیای نووسینی شیعر و وەرگێڕان و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەدەبیی و فیکری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ڕەخنەیی و بابەتی هەمەجۆری دیکە لە بوارەکانی کەلتوور و کەلەپوور و تێکستی شاعیران و بیرەوەرییەکان ، لەم بوارانەدا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی بە زمانێکی کوردی پوخت و ڕەوان نووسیوە لە چاپ و بڵاویکردوونەتەوە، بەرچاوترینییان ئەمانەن:
-کۆترێک لە ئاگر، شیعر، 2011، چاپخانەی شەهاب ، هەولێر.
-دەنگ لە شیعری کەریم دەشتی دا، لێکۆڵینەوه، ‌ 2012، دەزگای ئەکادیمیای کوردی، ‌ هەولێر.
-هەورازەکانی کاروانی تەمەنم حەسەن کاکە، بیرەوەری، داڕشتنەوە، 2013 ، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
-دوو لێکۆڵینەوەی ڕەخنەی ئەدەبی، لێکۆڵینەوە، 2013، دەزگای ئەکادیمیای کوردی، هەولێر.
-ڕەهەندەکانی خەون لە شیعری کوردیدا، لێکۆڵینەوه، ‌ 2014، دەزگای ئەکادیمیای کوردی، هەولێر.
-لە مابەینی کەکۆن و هەیبەسوڵتان، بەرهەمی هاوبەشی نۆ شاعیر، 2014، خانەی چاپی ئەربیل، هەولێر.
-ماچەکانی ئیَوارە کازیووە، شیعر، 2014، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
-خوێندنەوەیەک بۆ 2 پەرتووک لە 1 پەرتووکدا، 2015، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر.
-ژنە پیشەوەرەکانی کۆیە 1900-2015، کلتوور، 2015، چاپخانەی شەهاب، هەولێر.
-پۆشاکی کۆییان، کەلتوور 2017، چاپخانەی تاران.
-کەو لە کوردەواریدا، کلتوور و باڵندەناسی، 2017، چاپخانەی تاران.
-جگەرە لە جیهانبینی شیعری شێرکۆ بێکەسدا، هاوبەش لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، 2017. ئەکادیمیای کوردی.
-دایک لە جیهانبینی شیعری لەتیف هەڵمەتدا، بەهاوبەشی لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، 2020.
-ئاگردانێک بە قەد نیشتمان، بیرەوەریی، هاوبەش لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، تاران، 2020.
-ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلە و بۆ پۆل، پەروەردەیی، دەزگای ژیاریی پەروەردەیی، 2020.
-وتاری شەوڕۆ، ڕەخنەی ئەدەبی، چاپخانەی چوار چرا، سلێمانی، 2021.
-بولبولی ناو قەفەزیش دەخوێنی، شیعر، چاپخانەی چوار چرا، سلێمانی، 2021.
-زایەڵەی شمشاڵەکەی سەرداری باب سەرداری، هاوبەش لەگەڵ دکتۆر هاوژین سلێوە، دکتۆر هێمن شەمس ، سەنتەری لاس، کۆیە، 2021.
-ڕێوڕەسمی جەژن لە وراتی کۆیە 1900 2000، کەلتوور، بڵاوکراوەی ئینسیتیوتی کەلەپووری کوردی لە سلێمانی، 2023.
ئەم بەرهەمانەشی ئامادەن بۆ چاپکردن:
-سەحەرە و ئەستێرەکم لێ هەڵنەهات، شیعر.
-بەرگی کەلەپووری، ئینسایکلۆپیدیای کۆیە، 500 لاپەڕە.
-دیوانی بەیاد، لێکۆڵینەوە و ڕەخنە، هاوبەش، دکتۆر هاوژین سلێوە.
-پەروەردەیی ژینگەی لە شیعری منداڵاندا، لێکۆڵێنەوە.
نووسەر فازیل شەوڕۆ، جگە لە نووسینەکانی چەندین چالاکی دیکەی لە بوارەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری ڕێکخراوەیی و هونەری بینیوە لەوانە:
-ئەو، جگە لە بەرهەمە ئەدەبییەکانی، حەز و ئەشقێکی بە جۆشیشی هەبووە بۆ هونەر، بە تایبەتی، هونەری میناتۆر. سەدان کەلوپەل و کەرەستەی کوردەواری و هونەریی، لە شێوەی زۆر ورد و بچووکی پڕ هونەرکاری، لە دار درووستکردووە. یەکەم پێشانگەی هونەری لە ساڵی 1982 لە شاری کۆیە کردووەتەوە، لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش چەند کارێکی هونەری و پیشەنگای لە شوێنە دیارییەکان کردووە. لەوانە:
-پێشانگەی کاری میناتۆری لە کۆیە، 1982، 1984، 1986، 1988.
-پێشانگەی کاری میناتۆری لە #دهۆک# ، 1984.
-پێشانگەی کاری میناتۆری لە مۆزەخانەی #سلێمانی# ، 1985.
-پێشانگەی کاری میناتۆری لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، 1988، 1992.
-پێشانگەی کاری میناتۆری لە تەرابلس، لیبیا، 1995.
-دامەزراندنی چەرخی ئاش، لە پێش دەروازەی زانکۆی کۆیە، 2010.
-دامەزراندنی کاری هونەری قوفڵی مرازان، ، لەناو پەیمانگەی هونەرجوانەکانی شەهید جەعفەر لە کۆیە، 2010.
-هاوکار لە پەیکەری دایکە مونیر ە و شوانەی کۆڕی، باغی فریشتە، کۆیە، 2021.
-هاوکار لە درووستکردنی پەیژەری #سامی عەوداڵ# ، کۆیە، 2022.
-دیزاین و ئامادەکردنی ژووری دۆکۆمێنتاری فۆتۆگرافەر قادر بەشدار، قشڵەی کۆیە، 2021.
-دامەزرادن و دیزاینیکردنی کەلتوورخانەی کەلەپووری لەپزێرین، کۆیە، 2015.
-دامەزرادن و دیزاینیکردنی کەلتوورخانەی کەلەپووری کوردەواری لە قەڵاتی هەولێر، 1990. بە هاوبەشی لەگەڵ عومەر پەتی.
بەشداری لە دەیان کۆڕوکۆبوونەوە و کۆنفراسی ئەدەبیی و ڕۆشنبیری لە ناوەوە و لە دەرەوەی وڵات کردووە، دەیان سیمینار و کۆڕی شیعری و لێکۆڵینەوە و بابەتی ڕەخنەیی و توێژینەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتیش گێراوە و پێشکەشکردووە.
چەندان خەڵات و ڕێزلێنانی بۆ کراوە لەوانە:
-خەڵاتی شانۆگەری شەهید، سرت، لیبیا، 2002.
-خەڵاتی شاری دوبلن لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی دوبلن، ئایرلەندا، 2004.
-خەڵاتی سەید برایم، کۆیە، 2010.
-خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە 2011.
-خەڵاتی فیستڤاڵی شیعری نەتەوەیی کوردی، هەولێر، 2013.
-خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە (19) ە مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ، ‌ سلێمانی، 2015.
-خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە (20) ە ‌مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ، ‌ سلێمانی، 2020، چەندانی دیکەش.
-ئەندامی تیپی باواجی بوو لە سەرەتای حەفتایەکانی سەدەی ڕابردوو.
-ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
-سەرنووسەری گوڤاری (کولتووری کورد) ە.
-سەرنووسەری گوڤاری (شارەوان) ە.
-بەڕێوەبەری هونەری / بەڕێوەبەری نووسین بوو لە گوڤاری (کەکۆن) .
-ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ژیار) ە.
شاعیر و نووسەر فازیل شەوڕۆ، لە ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە خاوەنی کوڕێک و کچێکە بە ناوەکانی (ڕەسەن، تایەن) .
سەرچاوەکان:
1 -ژیاننامەی شاعیر و نووسەر و هونەرمەند: فازیل شەوڕۆ.
2 -مامۆستا نەجمەدین عەزیز سمایل. پێجی فێسبووک
[1]
ئەم بابەتە 9,594 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 38
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 12-02-1951 (75 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: زمانی کوردی
جۆری خوێندن: ئەدەبی کوردی
جۆری کەس: مامۆستا
زمان - شێوەزار: عەرەبی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-03-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,594 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.352 KB 01-10-2025 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.254 KB 04-07-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.111 KB 19-03-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!