لە ساڵی: (1979) لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر لە دایک بووە
تا دووی ناوەندی لە قوتابخانە بووەو پاشان لەسەر پێشناری باوکی بەڕیزیان کە خۆی مەلا بووە نێراوە بۆ خوێندنی ئاینی
درێژەی بە خوێندن داوە لە (المدرسە الدینیە فی محافضە أربیل) لە 1993م تا 2002م
دەرچووی (المعهد الائمە والخطبا و فی أربیل)ە، پەیمانگای پێشنوێژو وتارخوێنان لە هەولێر
لە ساڵی 2003وە بە فەرمی لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی ئەو کات و ئاینیەکەی ئێستە بەردەوامە لەسەر کاری مەلایەتی
لە ساڵی 1998م ژیانی هاوسەری پێکهێناوە
بانگەوازی ئیسلامی و ئەرک و کاری مەلایەتی لە چەند شوێنێکی کوردستاندا ڕاپەڕاندووە
سەرەتای کاری مەلایەتی لە کەسنەزان بووە کە وەک پێشنووێژی و وتاردان و لە ژێر چاودێری باوکی ڕەحمەتیانداو وە وەک یارمەتی دەرێکیشی لە کاتی نەخۆشیدا
لەسەر داواکاری خەڵکی لە چەندەها جێگەی جیاواز بە ئەرکی مەلایەتی هەستاوە پاشان بۆ کەسنەزان گەڕاوەتەوە
بەهۆی وەفاتی باوکیانەوە خوای گەورە لێی خۆش ببێت لە 2005 گەڕاوەتەوە کەسنەزان بە یەک جارەکی جێگەکەی باوکی کە 22ساڵ لە خزمەت خەڵکی کەسنەزاندا بووە، هەر ئەوەش بووەتە مایەی ئەوەی مزگەوتە بەناویەوە ناو بنرێت و خەڵکەکەش خۆشیان بە نەوەی هەمان مامۆستا بێت کە درێغی نەکردووە لە خزمەت کردن
ئێستە بەردەوامە لەسەر کاری مەلایەتی لە مزگەوتی حاجی مەلا صاڵح لە ناحیەی کەسنەزان
یەکێکە لە مامۆستا دیارەکانی کوردستان و کە جگە لە پیشەی مەلایەتی، وەک گەنجێکی خوێن گەرم و ئاگادار لە واقع و ژیانی خەڵکی بەردەوام لە ڕێگەی پێنووسەکەیەوە خزمەتی زیاتری کردووە