ناو: سەباح
نازناو: سەباح ڕەنجدەر
ناوی باوک: سابیر حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #18-11-1965#
شوێنی لەداکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سەباح سابیر حەسەن: سەباح ڕەنجدەر.
لە 18-11-1965 لە هەولێر لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ساڵی 1985 لە هەولێر تەواوکردووە.
لە سەرەتای هەشتاکانەوە لەناو واقیعی نووسیندا بەدوای ڕووناکی نهێنیدا وێڵە و لە واقیعی زەینیشدا مامەڵە لەگەڵ شیعر دەکات و بەر ئەگەرەکانی بوونی دەخات.
ئەم کتێبانەی لە ئەدەبی کوردیدا نووسیوە:
1 زێوان: 1988، ڕۆمانە شیعر.
2 - ڕووەکەکانی خوداوەند: 1999، شیعر.
3 - خەون وا خۆی گێڕایەوە: 2004، شیعر.
4 - شەڕی چل ساڵە: 2005، شیعر.
5 - مردوویەک ئاگای لە هەمووانە: 2008، شیعر.
6 - سەد و یەکشەوە: 2008، شیعر.
7 - ساڵی سفر: 2010، شیعر.
8 - سروودی زەوی: 2012، شیعر.
9 - حەزدەکەم ئەوەندە بژیم: 2015، شیعر.
10 - دواکەوتن لە کەشتیی نووح: 2018، شیعر.
11 - دیوانی سەباح ڕەنجدەر: بەرگی یەکەم و دووەم: 2018، کۆبەرهەم.
12- بەها و هەڵەی پێشبینییەکان: 2019، شیعر.
13- سەرەتا وشە بوو: 2020، شیعر.
14- سەرزەمینی هەموو ناوەکان: 2023، شیعر.
15 – ئەزموون و شیعری بێگەرد: 2024، گوتار و بیروڕای ئەدەبی.
16- تیشکە پڕەکان: 2024، شیعر.
17- خۆدەستنیشانکردن: 2025، مانیفێستی شیعری.
18- ماڵی خودا تاریک نابێ: 2025، شیعر.
19- ئاوى ژێر زەوی: 2026، شیعر.
20- دیوانی سەباح ڕەنجدەر: بەرگی سێیەم: 2026، کۆبەرهەم [1]
ئەم بابەتە 19,300 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!