دیاردەیەکی کوردەوارییە، هەر ساڵێک باران نەبارێت و وشکە ساڵی بێت یان باران دوا بکەوێت، منداڵان و مێردمنداڵان بووکێکی پەڕۆیینە دەکەن بەدارێکەوە و بەگۆرانی بە کۆڵاناندا دەگەڕێن و دەڵێن:
=KTML_Bold=هەیاران و مەیاران
یاخوا داکاتە باران
بۆ فەقیر و هەژاران=KTML_End=
یان دەڵێن:
=KTML_Bold=بووکە بەبارانێ
ئاوی بندەغڵانێ
سەعاتی جارانێ=KTML_End=
کە دەچنە بەردەمی هەر ماڵێک، خاوەنماڵەکە جامێک ئاو بە بووکەکەدا دەکات و بەو نیازەی کە ئیدی باران ببارێت.. ئەم نەریتە باوی نەماوە و ئێستا نوێژەبارانێ کە زۆرتر ئیسلامییە جێی گرتووەتەوە..[1]