کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید:
-ناوی تەواوی (غەفور دەروێش حەمەسەعید فەتاح)ە ناسراو بە غەفور دەرەشیشی.
-لە ساڵی 1949 لە گوندی دەرەشیش لەدایک بووە.
-هەر لە سەرەتای لاویەوە گیانی شۆڕشگێری و خۆشەویستی نیشتمان تیایدا گەشە دەکات و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلولەوە و لەبەر ئازایەتی و قارەمانی هەر زوو پلەکانی پێشمەرگایەتی دەبڕێت و دەکرێتە سەرپەل.
-پاش هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە ڕێکەوتی #20-11-1976# پەیوەندی دەکات بە مەفرەزە سەرەتاییەکانی پێشمەرگەوە لە سنووری شارەزور و هەورامان.
-شەهید غەفور یەکێک بووە لە تێکۆشەرە قارەمان و جەربەزەکانی شۆڕش و لەناو هاوڕێ و هەڤاڵەکانیدا بە پیاوێکی بەوەفا و قسەخۆش ناسرابوو، لە هەرێمی 1ی ئەو کات فەرماندەی کەرت بووە و پلەکانی پێشمەرگایەتی قۆناغ بە قۆناغ بڕیوە و ڕۆڵی بەرچاو و قارەمانانەی هەبووە لە کۆی ئەو داستان و شەڕانەی سنوورەکەی خۆی.
-خێزان و منداڵەکانی سێ جار لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە ڕاپێچی زیندانەکان کراون.
-لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 3 جار بریندار بووە.
-مەخابن لە ڕێکەوتی#23-08-1981# لەنەبەردیەکی قارەمانانەدا لە گوندی (ناوگردان)ی شارۆچکەی شارەزور بریندار دەبێت و پاش 2 ڕۆژ و لە ڕێکەوتی #25-08-1981# شەهید دەبێت و ڕۆحی نەمری دەبەخشێتە گەلەکەی. [1]