- بەکالۆریۆس–کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەغدا / بەشی شانۆ-نواندن 1992.
- بۆ ماوەی 3 ساڵ سەرپەرشتیاری هونەری بووە لە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی.
- بۆ ماوەی 4 ساڵ مامۆستا بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک.
- بۆ ماوەی 2 ساڵ مامۆستا بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر.
- لە 2003 تا 2008 مامۆستا بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی.
- لە 2008 تا کۆتایی ساڵی 2014 بەڕێوەبەری قوتابخانەی (بالێ و مۆسیقا) بووە
- لە ئێستادا فەرمانبەرە لە #بەڕێوەبەرێتی هونەری شانۆ لە سلێمانی#.
- لە 2008 بووە دامەزرێنەری قوتابخانەی (بالێ و مۆسیقای سلێمانی) لەگەڵ (#نیاز لەتیف حەسەن#)ی هاوسەری و بەڕێوەبەری قوتابخانەی (فێرگەی بالێ و مۆسیقای سلێمانی) و لە 2014 ئەم قوتابخانەیە داخرا.
- بۆ ماوەی 4 ساڵ وەک ڕاگەیاندن ئیشی لە کەناڵە کوردییەکاندا کردووە وەک (پێشکەشکار–ئامادەکار).
- بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی هونەری شانۆ و بەرهەمی سینەمایی و تەلەفیزیۆنیدا کردووە لە (سلێمانی-هەولێر-دهۆک -بەغدا-ئێران-ئەڵمانیا)
- وەک سەرپەرشتیاری گشتی چوار فیستیڤاڵی بۆ (فێرگەی بالێ سلێمانی) سازداوە لە (سلێمانی–هەولێر- دهۆک).-لەگەڵ (نیاز لەتیف) دامەزرێنەری (#گرووپی لەیزین بۆ سەمای بالێ#) لە سلێمانی تاکە گرووپی سەمان لە ئێراق دا.
- وەک داوەر لە یەکەم فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە دەربەندیخان بەشداری کردووە
- وەک داوەر لە فیستیڤاڵی شانۆی قەزاو شارەدێکانی شاری سلێمانی لە چەمچەماڵ.
- تا ئێستا خاوەنی (36) بەرهەمی شانۆییە وەک نواندن و دەرهێنان.
- تا ئێستا خاوەنی (50) بەرهەمی سەماییە وەک کوریۆگراف و سەماکار.
- خاوەنی (10) بەرهەمی فیلمی تەلەڤزیۆنی و سینەمایی و کورتەفیلم و زینجیرە درامییە.
- خاوەنی (4) کۆر و سیمینارە لەسەر هونەری سەما و مێژووی بالێ یە.
- خاوەنی (24) خەڵاتە وەک باشترین ئەکتەر (شانۆ و فیلم)–باشترین دەرهێنەری شانۆ–داهێنان–کوریۆگرافی و خەڵاتی ڕێزلێنان لە بوارە جیاجیاکانی هونەردا بەدەست هێناوە.
https://www.facebook.com/rubar.ahmad.52?fref=ts
[1]