ڕاوێژکار (سەرۆک جاش) یان خاوەنی مەفرەزەی تایبەتیی سەربە ئیستیخباراتی سوپای ئێراقی
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی کوردۆساید و دادگای باڵای ئێراق بەشداریی پڕۆسەی ئەنفالی کردووە. [1]
بەگشتی دەستی لە ئەنفال کردنی خەڵکی ناوچەکەی خۆی هەبووە کە ئەویش ناوچەی جەبارییە کە خەڵکێکی زۆری لێیان ئەنفال کردووە و پاشان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# لە شاری #کەرکووک#ەوە ڕایکردووە بۆ وڵاتی ئوردن، لەم ساڵانەی ڕابردوودا هاتەوە بۆ کوردستان و لە #هەولێر# دەستی کرد بەژیان کردن، بەڵام لە ئێستادا2025 لە شاری بەغدا دەژیت و مووچەی دیوەخانانەی بۆ بڕاوەتەوە. [2]
سەرچاوە: (qalajabary) (Kaksaid)
عەدنان عەبدوڵڵا ئەحمەد جەباری (سەید عەدنان جەباری)، سەرۆکجاشی فەوجی (321).
بەزۆری دەستی لە ئەنفال کردنی خەڵکی ناوچەکانی سەربە عەشیرەتی جەباری نزیک لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و پارێزگاری کەرکووکدا هەبووە. و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (2003)وە لە پارێزگای کەرکووکەوە هەڵدێت بۆ وڵاتی ئوردن و لەوێ دەژیت تا ئەم ساڵانەی کۆتایی کە دێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەژیت بەڵام لە ئێستادا2025 لە بەغدای پایتەختی ئێراق دەژیت و مووچەی تایبەتیی بۆ بڕاوەتەوە بەناوی دیوەخانانە و وەری دەگرێت، لەم ماوانەدا2025 زاوایەکی کەسێکی پلەداری سەربە حکوومەتی ئێراقی دەکوژێت و لەلایەن ئەوەوە پارێزگاری لێ دەکرێت و دەپارێزرێت وا بۆ ماوەی پێنج ساڵە هیچ هێز ولایەنێک نەیتوانیوە دەستبەسەری بکات و بیگرێت. [3]
(fadee)(سەید جەباری-کەسوکاری نزیکی)