د. خەلیل ئیسماعیل، لە ساڵی 1945 لە مەندەلی لەدایک بووە، خاوەنی 46 کتێبە، کە 19یان لەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان بووە، پسپۆڕی جوگرافیای سیاسی بووە، لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە و خانەنشین بوو، دواتر لە هەمان پسپۆڕیی خۆی بووە مامۆستای زانکۆی جیهان، یەکەم کەس بووە نەخشەی کوردستانی پیشکەشی پەرلەمان و سەرکردایەتیی سیاسی کورد کردووە. د. خەلیل ئیسماعیل، هاوسەری پڕۆفیسۆر د. شکوریە ڕەسووڵ بوو.
سەرلەبەیانیی چوارشەممە 09-10-2024 ، پڕۆفیسۆر دکتۆر خەلیل ئیسماعیل، مامۆستای زانکۆ، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. [1]