گوندێکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #سەیدسادق# لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
نزیکی 600 ماڵ لەم گوندەدا هەیە.
دانیشوانی گوندی گریزە خەریکی کاری کشتوکاڵی، مەرز، ئاژەڵدارین، و هەندێکیان فەرمانبەرن.
لەم گوندەدا دوو مزگەوت هەن، یەکێکیان ساڵی 1968 درووستکراوە، و ئەوی دیکەیان ساڵی 2011 لەسەر ئەرکی فێرخوازان درووستکراوە.
هەروەها لە گوندی گریزەدا دوو قوتابخانە هەن، یەکێک لە قوتابخانەکان لە ساڵی 1970 درووستکراوە و قوتابخانەکەی دیکە ساڵی 2014 درووستکراوە، و لە پۆلی یەک تا 12ی تێدایە، زیاتر لە 1000 خوێندکار لەو قوتابخانانەدا دەخوێنن.
وێنە: شێخ زیاد گریزەیی