گوندێکە، کەوتووەتە شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی #کەلار#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #گێژەکان#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ساڵەح ئاغا# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #چاڵەسووک#.
گوندی گردەگۆزینە سەربە شارۆچکەی کەلارە و بەدووری (سێ کیلۆمەتر)، دەکەوێتە دەرەوەی شارۆچکەی کەلار کە ناوچەیەکی جوگرافیای باشی ھەیە، دەکەوێتە سەر ڕووباری سیروان و لەھەمانکاتیشدا ناوچەیەکی کشتوکاڵی فراوانی ھەیە بەتایبەتیی لەڕووی سەوزەوە ناوبانگی ھەیە و زۆربەی دانیشتووانەکەی پێوەخەریکن و بەرھەمێکی باشی ناخۆیی ھەیە، ھەروەھا ڕێگەی سەرەکیی #خانەقین# و #جەلەولا# و چەندین گوندی تری بەگوندی گردەگۆزینەدا تێپەڕدەبن.
سەرچاوەی وێنە: فەیسبووکی قەیس قەرەداغی)
[1][2]