- هێنری کیسنجەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا ڕایگەیاند کە ئامریکا نابێت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی شیعە لە باشووری ئێڕاقدا ڕازی ببێت، ئەوەشی ڕاگەیاند کە پاش دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە دەبێت ئێڕاق بەش بکرێت بۆ 3 دەوڵەت ئەوانیش کورد، سوننە و شیعەن.
- کچێکی عەبدولسەلام عارف لە ئوردونەوە ڕایگەیاند کە ئامریکا و پێشمەرگەی کورد بوونەتە هۆی تیرۆرکردنی خوشکەکەیی و مێردەکەیی و کوڕەکەیان.
- لوید مایڵزی سەرۆکی هێزەکانی ئامریکا لە کەرکووک ڕایگەیاند کە نابێت لە کەرکووک ئاڵای هیچ نەتەوەیەک لە شوێنە گشتی و فەرمانگە فەڕمییەکاندا هەڵبدرێت.
- یەکەمین ڤیستیڤاڵی هونەری و ئەدەبیی سەنتەری لاوانی کوردستان - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک.
- شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ سەرکردایەتی PKK (کۆنگرەی گەل) پێکەوە دانیشتن و کۆبوونەوە. شاندی ئەمریکییەکان کەبە سێ هەلیکۆپتەر لەبناری قەندیل نیشتنەوە لەناوچەی (رەزگە و مارەدوو)ی سەر بەقەڵادزێ لەگەڵ سەرکردایەتی PKK کۆبوونەوە. بەپێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوە سێیەمین جارە کۆبوونەوە لەنێوان ئەمریکییەکان و سەرکردایەتی PKK دا ئەنجامدەدرێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان