- دامەزراندنی لیژنەی ڕێکخستن و پەیوەندی لە نێوان هێزەکانی ئامریکا و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باشووری کوردستان.
- بۆدوومانکردنی قەڵای عەوێنە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئەم قەڵایە پێگەیەکی داگیرکەری عەرەبی ئێراق بوو و لەوێوە هێرش دەکرایە سەر جووتیارانی کورد، بەڵام پێگەکە تێکشکێنرا.
- زۆربەی عەرەبەکانی ناوچەی مەخموور گوندە کوردییەکانیان چۆڵکرد و گەڕانەوە بۆ باشووری ئێڕاق.
- تۆنی بلێری سەرەک وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەڕڵەماندا ڕایگەیاند کە دژی چوونە ناوەوەی سوپای تورکە بۆ کوردستان و ئەوەشی دڵنیاکرد کە دەستکەوتەکانی کورد دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام دەپارێزن.
- بۆمبارانکردنی چیای قەرەچووغ لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان