- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی بیرخەرەوەیەکی توندی دایە د.ت و ئامریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بریتانیا، تاوەکو چیدی تورکیا دەست نەخاتە نێو کاروباری باشووری.ک وە و بۆمبارانی نێوچەکە بە بیانووی پکک وە بوەستێنێت.
- فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک نێوچەکانی بادینانی باشووری بۆمباران کرد، کە بووە هۆی شەهید بوونی 22 پێشمەرگەی پارتی.
- مانگرتنی چەند زیندانییەکی ڕامیاری لە زیندانەکانی تورکدا.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق، داوای لە سەدان خێزانی کوردی نێوچەکانی زەمار و تەلەعفەر کرد، کە یان بچنە ئۆردوگا زۆرە ملێکانەوە، یان بچنە نێو کوردستانی ئازادەوە.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی داگیرکەری عەرەبی سووریا، ژمارەی بێگانەکان واتە ئەو کوردانەی کە ناسنامەی سوورییان نییە، 75 هەزار کەسە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان