- تەقینەوەی 3 بورجی ئەلەکتریکی لە نێوان شارۆچکەی دەربەندیخان و سلێمانی.
- هەر 17 پارتە کوردستانییەکەی باشوور لە پەڕڵەمان کۆبوونەوە و بروسکەی ڕاگرتنی شەڕی براکوژییان ئامادەکرد.
- لەسەر بانگهێشتنی 17 پارتە کوردستانییەکەی باشوور، نزیکەی 400 پیاوماقوول و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر لە هۆڵی میدیا کۆبوونەوە و پاش گوێ ڕاگرتن لە سەرجەمی هەوڵدانی 17 پارتەکە و پیاوماقوولانی هەولێر بۆ ڕاگرتنی شەڕ، لە هەڵبژاردنێکدا 17 کەسیان لە نێوان خۆیاندا دەست نیشان کرد کە لەمەودوا وەکو نوێنەرانی پیاوماقوولانی هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی 17 پارتەکەدا هەوڵی ڕاگرتنی شەڕی براکوژی بدەن.