- پێکدادانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ب.ئیسلامی لە ناوچەی سلێمانی.
- پێکدادانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوچەکانی قەڵادزێ و شەقڵاوا.
- پاسداری ڕژێمی ئێران و ب.ئیسلامی، شاری قەڵادزێیان گرت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یش شارەکەی تۆپ باران کرد.
- پکک نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگەی ناردە باکووری کوردستانەوە بۆ جەنگی ڕزگاری.
- هەوڵدانی کوشتنی مەلا بەختیار، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. نێو براو ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاتی خۆی ئاڵای شۆڕش بوو.
- داگیرکردنی هەرچی ماڵ و سامانی لێپرسراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە، لە سلێمانی لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- تاڵانکردنی ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ لە هەولێر لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان.
- کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی داگیرکەرانی تورک و ئێران و سووریا لە ئەنکەرە، بۆ لێتۆژینەوە لەسەر بارودۆخی کوردستان بە گشتی و باشوور بە تایبەتی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان