- لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا، 7 کۆپتەری ئێڕاقی هێرشیان کردە سەر گوندی میرکە لە ناوچەی دیدەوانی هەولێر، کە توانیان هێز داببەزێنن و لە زیندانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا چەند دیلێکی خۆیان ڕزگاربکەن، بۆ ڕۆژی دواتر 23 کۆپتەر هێرشی کردە سەر نێوچەکە و بۆردومانی کرد، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری بە خەڵک و پم گەیاند، هەندێک دێهاتی کە تازە گەڕابوونەوە سەر ماڵ و باخەکانیان دیسانەوە بارگەیان پێچایەوە و ڕەویانکردەوە.
- لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا هێزێکی تیپی 87ی قەرەچوغی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێرشیانکردە سەر کۆنتڕۆڵی هەولێر - کەرکووک، لە ئەنجامدا چەند پیاوێکی ئاسایشی دوژمنیان کوشت و چوار کڵاشیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆفیان دەستکەوت بوو، لەو هێرشەدا تەنها مەلا عەزیز بەردەسپی بە سوکی بریندار بوو.
- مەلا بەختیار لەگەڵ سەرکردایەتیی کۆمەڵە1 و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا کۆبووەوە، لە ئەنجامدا بووە هۆی لێکدابرانی لە کۆمەڵە1 و بەنێوی ئاڵای شۆڕشەوە کاری دەکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان