- شەهید عەلی ساڵح کە خەڵکی گوندی کانی سڵێمانی شارۆچکەی تەق تەق بوو، هەروەها کرێکاری کارگەی جگەرەی شاری هەولێر بوو، لەم ڕۆژی نەورۆزەدا لە نەبەردێکی قارەمانانەدا لە ناوچەی ساڵەیی بریندار کراو بۆ ئەوەی دوژمن بەبرینداری دیلی نەکات، خۆیی شەهید کرد، شەهید پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
- بەستنی کۆڕێک لەسەر هونەرکاری کورد کاوێس ئاغا، لەلایەن مام فەتحوڵڵاوە، لە شاری هەولێر.
- بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پارتی سۆسیالیستی کوردستانی تورکیا لە بارەگای سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شانۆیی کاوەی ئاسنگەریان پێشکەشکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان