- دادگای شاری لاهای لە هۆڵندا بڕیاری زیندانیی بۆ ئەو شەش کوردە دەرکرد کە لە مانگی فێبریوەریی ئەم ساڵدا ماڵی باڵوێزی یۆنانییان گرت. دادگاکە بڕیاری دوو ساڵ زیندانیی بۆ یەکێک لەوانە و پێنجەکەی تریان بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێن. ئەم بڕیارە زۆر کەمتر بوو لەوەی کە وەزارەتی دادی هۆڵندی بۆ ئەو کوردانەی دەخواست.