کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
تۆمارکردنی بابەت
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
چالاکییەکان
یارمەتی
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  622,144
وێنە
  130,819
پەرتووک PDF
  22,692
فایلی پەیوەندیدار
  139,523
ڤیدیۆ
  2,252
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
333,040
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
101,136
هەورامی - Kurdish Hawrami
68,580
عربي - Arabic
50,361
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
30,502
فارسی - Farsi
19,220
English - English
8,803
Türkçe - Turkish
4,074
Deutsch - German
2,176
لوڕی - Kurdish Luri
1,785
Pусский - Russian
1,151
Français - French
373
Nederlands - Dutch
132
Zazakî - Kurdish Zazaki
116
Svenska - Swedish
85
Español - Spanish
68
Italiano - Italian
66
Polski - Polish
62
Հայերեն - Armenian
57
لەکی - Kurdish Laki
40
Azərbaycanca - Azerbaijani
35
Norsk - Norwegian
25
日本人 - Japanese
24
עברית - Hebrew
23
中国的 - Chinese
22
Ελληνική - Greek
20
Português - Portuguese
16
Fins - Finnish
14
Catalana - Catalana
14
Esperanto - Esperanto
10
Тоҷикӣ - Tajik
9
Ozbek - Uzbek
9
українська - Ukrainian
6
Čeština - Czech
6
ქართველი - Georgian
6
Srpski - Serbian
6
Hrvatski - Croatian
5
Lietuvių - Lithuanian
5
балгарская - Bulgarian
4
Kiswahili سَوَاحِلي -
3
हिन्दी - Hindi
2
Cebuano - Cebuano
1
қазақ - Kazakh
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وشە و دەستەواژە
108,948
ژیاننامە
37,678
پەرتووکخانە
27,479
کورتەباس
23,617
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17,486
شوێنەکان
17,047
پەند
13,749
شەهیدان
12,326
کۆمەڵکوژی
11,584
هۆنراوە
10,783
وێنە و پێناس
9,750
بەڵگەنامەکان
9,033
کلتوور - گاڵتەوگەپ
4,950
کارە هونەرییەکان
4,938
ئامار و ڕاپرسی
4,631
کلتوور - مەتەڵ
3,154
ناوی کوردی
2,828
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...)
2,360
ڤیدیۆ
2,122
پارت و ڕێکخراوەکان
1,479
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
1,462
فەرمانگەکان
1,152
ئیدیۆم
1,061
شوێنەوار و کۆنینە
821
گیانلەبەرانی کوردستان
734
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە
354
نەخشەکان
317
یارییە کوردەوارییەکان
279
هۆز - تیرە - بنەماڵە
236
نەریت
179
خواردنی کوردی
131
ژینگەی کوردستان
102
زانستە سروشتییەکان
80
دۆزی ژن
58
مۆزەخانە
56
بەرهەمە کوردستانییەکان
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
29
گەشتوگوزار
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
4,802
PDF 
36,152
MP4 
4,645
IMG 
249,687
  تێکڕا 
295,286
 ئامار
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەفوەت جەراح
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
Copy Link
0
E-Mail
0
Facebook
0
LinkedIn
0
Messenger
0
Pinterest
0
SMS
0
Telegram
0
Twitter
0
Viber
0
WhatsApp
0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Español - Spanish0
Italiano - Italian0
Français - French0
Deutsch - German0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Тоҷикӣ - Tajik0
Hrvatski - Croatian0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Srpski - Serbian0
Ozbek - Uzbek0
Esperanto - Esperanto0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
ქართველი - Georgian0
Cebuano - Cebuano0
балгарская - Bulgarian0
हिन्दी - Hindi0
Čeština - Czech0
Lietuvių - Lithuanian0
Catalana - Catalana0
қазақ - Kazakh0
українська - Ukrainian0
Pусский - Russian0
Fins - Finnish0
Norsk - Norwegian0
日本人 - Japanese0
中国的 - Chinese0
Հայերեն - Armenian0
سەفوەت جەراح
سەفوەت جەراح
سەفوەت عەلی محەمەد مەحمود جەڕاح ناسراو بە سەفوەت جەڕاج (بەکرمانجی: Safwet Cerah)، دەرهێنەر و سینارست و شانۆکار و فیلمساز و ئەکتەری کوردە، لە 1935 لە گەرەکی قەڵاتی #کۆیە# لە دایکبووە، لە تیرەی نانەکەلی بە ڕەگەز #هەولێر#یە، لە 19٫07٫2010 کۆچی دوایی کردوە، باوکی عەلی جەراح لە ساڵانی 20 بیستەکان کارمەندی تەندروستی بووە لە کۆیە و هەولێر نەشتەرگەری ئەنجامداوە بۆیە بەناوی جەڕاح واتە نەشتەرگەر ناسراوە. سەفوەت جەراح لە سەرئاستی عێراق و باشووری کوردستان کاری شانۆ و فیلمسازی کردوە و لەبەر توندوتۆلی و کارەکتەری هونەریەکەی بە جەنەڕاڵی شانۆی کوردی ناولێنراوە.
لە ساڵی 1959 لەبەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدا خوێندنی تەواو کردوە، لە دوای ئەوە ناوی دەردەچێت بۆ ئەوەی خوێندنی لە بواری وەرزینی (وەرزشی) شانۆیی لە وڵاتی ئیتاڵیا تەواو بکات بەڵام لەبەر دۆخی نالەباری تەندروستی باوک و دایکی ئەوکات کە نەخۆشبوون نەیتوانی بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن.
$ژیانی و دەسپێکی هونەری$
سەفوەت جەراح لە خێزانێکی بژێوی ژیان مامناوەند هاتۆتە دونیاوە، باوکی ناوی عەلی محەمەد جەراح لە ساڵانی 20 بیستەکان و 30 سییەکان کارمەندی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بووە، مۆلەتی تەندروستی لە حکومەت وەرگرتووە بۆ (پراکسیس) ی، عیادەی تایبەتی خۆی، وەک پزیشکێک نەشتەرگەری بچووکی بۆ نەخۆشان ئەنجامداوە، وەهەروەها لە گەڵ (دکتۆر عبد الرزاق) و (دکتۆر سالم مصلاوی) و سەرۆکی تەندروستی هەولێر ئەوکات (دکتۆر عوسمان ئەحمەد ئاغا) لە بواری نەشتەرگەری کاری کردوە، دایکی سەفوەت جەراح ناوی عەتیە شێخۆ سۆفی ئەفرەتێکی نەخوێندەوار بووە بەڵام توانیوێتی 7 حەفت منداڵ پەروەردە بکات لەوان 2 کچ و 5 کوڕ ناویان بەدریە، ناسکە، محەمەد، عزەدین، جەودەت، مەلا ئەمجەد نانەکەلی کە لە سەفوەت جەڕاح کاژێرێک بچووکترە لەبەر ئەوە دووانە بوونە. سەفوەت جەراح لە ساڵی 1969 ژنی هێناوە خێزانی (رۆناک عبد القادر) هەرچەندە لە بواری هونەری کاری نەکردوە بەڵام زۆر هاندەری و بڕوای بە کاری هونەری سەفوەت جەراح کردوە، و پێنج منداڵی لێ بووە 2 کچ و 2 کوڕ ناویان نەجلە، لەمیا، نەجدەت، ڕافد، عەلی.
دەسپێکی هونەری دەسپێکی هونەری دەگەرێتەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1953-1954 لە شاری هەولێر وەک ئەکتەر بەشداری شانۆگەری ئوتێڵۆ (otello) ی کردوە لە دەرهێنانی جەواد ڕەسول ناجی بە کارەکتەری (دێزدەمونە) کە کارەکتەرێکی ئافرەت بووە لە شانۆگەریەکە، کە ئەوکات لە بەر نەبوونی ئەکتەری ئافرەت لە ناو کوردا شەرەفی یەکەم ئەکتەری ئافرەت لە ناو کورد پێدراوە. لە ساڵی 1970 تا 1999 کاری بەرێوەبردن و بەرهەم هێنانی شانۆ و فیلمسازی کردوە، وەک بەرێوەبەر لە دەزگای سینەما و شانۆ و کۆشکی ڕۆشنبیری و هونەر لە بەغدا و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ و هونەرە میلییەکان لە هەولێر بووە.
$دەرهێنانی شانۆگەری کوردی$
1985 شانۆگەری (سورمێ خان) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1986 شانۆگەری (کانی مەلەک ڕێزان) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1987 شانۆگەری (خاتوو کڵاوزەر) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1988 شانۆگەری (پرسەی سیراجەددین) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1989 شانۆگەری (راوچی) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1989 شانۆگەری (کونەبا) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
5 شانۆگەری بۆ زارۆکان دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
$دەرهێنانی شانۆگەری عەرەبی$
1958 شانۆگەری (نموت ولانسلم) دەرهێنانی سەفوەت جەراح بۆ تیپی یەکێتی لاوانی دیموکرات.
1958 شانۆگەری (کاثلین ابنة هولیهان) دەرهێنانی سەفوەت جەراح بۆ تیپی یەکێتی لاوانی دیموکرات.
1959 شانۆگەری (المرسم) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1959 شانۆگەری (معونة الشتاء) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1960 شانۆگەری (تجربة فقط) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1961 شانۆگەری (الذی یزرع یحصد) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1961 شانۆگەری (الدرس) بۆ زارۆکان/ منداڵان دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1961 شانۆگەری (انە سیعیش) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1962 شانۆگەری (القدر) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1963 شانۆگەری (کلام الناس) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1971 شانۆگەری (ثورة الطیور) بۆ زارۆکان/ منداڵان دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
$بەشداری وەک ئەکتەر لە شانۆگەری کوردی$
1953-1954 یەکەم کاری هونەری شانۆگەری (ئۆتێللۆ) دەرهێنانی جەواد ڕەسول ناجی.
1975 شانۆگەری (شیرین و فەرهاد) دەرهێنانی قاسم محەمەد.
1987 شانۆگەری (خاتووکڵاوزەر) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1989 شانۆگەری (راوچی) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
1989 شانۆگەری (کونەبا) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
$بەشداری وەک ئەکتەر لە شانۆگەری عەرەبی$
1959 شانۆگەری (افول القمر) دەرهێنانی أبراهیم الخطیب لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەغدا.
1968 شانۆگەری (وحیدة) دەرهێنانی فخری الزبیدی.
1968 شانۆگەری (شهرزاد) دەرهێنانی حقی الشبلی.
1969 شانۆگەری (سر شهرزاد) دەرهێنانی بهنام میخائیل.
1969 شانۆگەری (تمثال الحریة) دەرهێنانی وجیە عبد الغنی.
1969 شانۆگەری (قلم والبندقیة) دەرهێنانی وجیە عبد الغنی.
1970 شانۆگەری (صوت النخیل) دەرهێنانی وجیە عبد الغنی.
1971 شانۆگەری (نشید الارض) دەرهێنانی محسن العزاوی.
1971 شانۆگەری (المسامیر) دەرهێنانی وجیە عبد الغنی.
1972 شانۆگەری (الحصار) دەرهێنانی أبراهیم جلال.
1972 شانۆگەری (الافق) دەرهێنانی سعدون العبیدی.
1973 شانۆگەری (نکسة حزیران) دەرهێنانی جاسم عبودی.
1974 شانۆگەری (دون جوان) دەرهێنانی سلیم الجزائری.
1974 شانۆگەری (الشهداء ینهضون) دەرهێنانی سلیم الجزائری.
1975 شانۆگەری (الطوفان) دەرهێنانی بدری حسون فرید.
$بەشداری وەک ئەکتەر لە زنجیرە و فیلمی تەلەفزۆنی و سینەمای کوردی$
1987 زنجیرەی تەلەفزیۆنی (ئاسکە) دەرهێنانی سەعدون یونس.
1988 زنجیرەی تەلەفزیۆنی (خۆشەویستی لە ڕۆژانی سەخت) دەرهێنانی عادل عەبدولا
1989 زنجیرەی سیانی (مۆرانە) دەرهێنانی عادل عەبدولا.
1989 زنجیرەی (مەڕانە) دەرهێنانی سەعدون یونس.
1989 زنجیرەی سیانی تەلەفزیۆنی (خاتوو کڵاوزەر) دەرهێنانی زوهێر عبد المسیح.
1989 زنجیرەی تەلەفیزیۆنی (نامە) دەرهێنانی وەلید خالید نانەکەلی.
1991 فیلمی سینەمایی (نەرگز بووکی کوردستان) لەگەڵ ئەحمەد سالار، بەدیعە دارتاش، مەکی عبدولا ناسراو بە (عەلی فەنی) دەرهێنانی جەعفەر عەلی.
1992 زنجیرەی سیانی تەلەفزیۆنی (مەرزی و کاکەمین) دەرهێنانی سەفوەت جەراح.
$بەشداری وەک ئەکتەر لە فیلمی سینەمایی عەرەبی$
1975 فلیمی سینەمایی (بیوت فی ذللک الزقاق) دەرهێنانی قاسم حول.
1975 فلیمی سینەمایی (البدایة) دەرهێنانی عباس الشللاە.
1976 فلیمی سینەمایی (النهایة) دەرهێنانی عباس الشللاە.
1977 فلیمی سینەمایی (التدرن الرئوی) دەرهێنانی صبیح عبد الکریم.
1978 فلیمی سینەمایی (الأسوار) دەرهێنانی محمد شکری جمیل.
1980 فلیمی سینەمایی (اللعبة) دەرهێنانی محمد شکری جمیل.
1981 فلیمی سینەمایی (الفارس والجبل) دەرهێنانی محمد شکری جمیل.
1982 فیلمی سینەمایی (القادسیة) دەرهێنانی صلاح ابو سیف/ ڕەگەز مسری.
1983 فلیمی سینەمایی (المسألة الکبری) دەرهێنانی محمد شکری جمیل.
$بەشداری وەک ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی عەرەبی$
1964 زنجیرەی (خباب ابن الارث) دەرهێنانی وجیە عبد الغنی.
1972 زنجیرەی (جرف الملح) دەرهێنانی محمد یوسف الجنابی.
1974 زنجیرەی (فارس بن حمدان) دەرهێنانی عمانوئیل ڕسام.
1975 زنجیرەی (الوصیة) دەرهێنانی خلیل شوقی.
1976 زنجیرەی (فتاە فی العشرین) دەرهێنانی عمانوئیل ڕسام.
1978 زنجیرەی بەشی یەکەم (حکایة الأیام العصیبة) دەرهێنانی أبراهیم عبد الجلیل.
1979 زنجیرەی بەشی دووەم (حکایة الأیام العصیبة) دەرهێنانی عمانوئیل ڕسام.
1979 زنجیرەی (حلب حبیبتی) دەرهێنانی حسن حسنی.
1980 زنجیرەی (عاطفة الخوف) دەرهێنانی عادل الخزاعی.
$دامەزرێنەر و بەرێوەبەری شانۆ و سینەما$
1964 ئەندام لە دەستەی دامەزراندن لەگەڵ (حقی الشبلی، دامەزرێنەر و بەرێوەبەری گشتی) تیپی میللی عیراقی بۆ ئەکتەرگەری (نمایشکردن) و جێگری بەرێوەبەری گشتی لە بەغدا. (فرقة القومیة للتمثیل بغداد).
1986 دامەزرێنەر و بەرێوەبەری تیپی هونەری شانۆی هەولێر لە هەولێر.
1987 بەرێوەبەری تیپی هونەری میللی لە هەولێر.
1988 دامەزرێنەری بەرێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ لە هەولێر.
1991 بەرێوەبەری بەرهەم هێنانی یەکەم فیلمی سینەمایی کوردی باشوور (نەرگز بووکی کوردستان).
1997 دامەزرێنەر و سەرنووسەر یەکەم گۆڤاری کوردی لەسەر شانۆ و سینەما لە هەولێر.
1999 پسپۆر (شارەزا) لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێمی کوردستان.[1]
$سەرچاوەکان$
1994 کتێبێک لەسەر شاری هەولێر نوسینی محەمەد عارف.
1999 گۆڤاری زاگرۆس بە زمانی عەرەبی ژمارە 15، لاپەرە 34، 35.
2004 گۆڤاری ڕامان ژمارە 84، 85 لاپەرە 113.
2010 گۆڤاری گوڵان ژمارە 792، لاپەرە 56.
19٫07٫2010 ئاژانسی aknews.
گۆڤاری هەرێمی کوردستان 2010 لاپەرە 34، ژمارە 366.
(تا دڵ دەوەستێ) ژیان و بەرهەمەکانی سەفوەت جەراح 1935 - 2010 بەزمانی کوردی 2010.
بەرێوەبەرایەتی سینەما و شانۆ هەولێر.
بیۆگرافیای هونەرمەندان لە ئینسکلۆپێدیای هەولێر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان.
ڕۆژنامەی بەدرخان 2011.
زاگرۆس تیڤی 2010.
کوردسات تیڤی 2009.
سایتی کوردی چرا تیڤی سەعدون یونس 10٫07٫2011.
گۆڤاری (أب) ئەلیف باء عەرەبی (مقابلة مع الفنان صفوت الجراح) 1985.
سایتی عەرەبی elcinema.com. http://www.elcinema.com/person/pr1038313/
سایتی عەرەبی elfilm.com.
سایتی عەرەبی almadapaper.net.
http://www.sotakhr.com/2006/index.php?id11162
http://kurdipedia.g/?q201008182254544758&lng8
ئەم بابەتە 14,136 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: شانۆکار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت:99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 18-08-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: 22-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,136 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشنناوی تۆمارکار
فایلی وێنە1.0.125.07 KB18-08-2010 هاوڕێ باخەوانهـ. ب.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.093 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە