کەریم سەلام تەها ناسراو بە مولازم سەید کەریم و مولازم شێخ کەریم، ئەفسەر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1973 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1974 کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆن لە هێزی زمناکۆ، هەمان ساڵ فەرماندەی بەتالیۆنی چواری هێزی خەبات بووە، ساڵی 1991 لە کۆنگرەی قەڵاچوالانی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک) بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 لەسەر لیستی یەکگرتن بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان خۆی پاڵاوتووه، ساڵی 1992 لە دوای نزیکبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک)، پارتی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی سۆشیالیستی کوردستان لە کۆنگرەی یەکەم بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی یەکگرتنی کوردستان، ساڵی 1992 کراوەتە بەرپرسی دەزگای سەربازی (حزبی یەکگرتنی کوردستان)، ساڵی 1993 لەگەڵ یەکگرتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی یازدەیەمی بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.[1]